عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە

عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە

وێنەی هەڵبژاردەی عێراق

11 حوزەیران
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی عێراق لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئەمریكا و كەندا و مەكسیك، عێراق میوانداریی هەڵبژاردەی ڤێتنام دەكات، یارییەكە كاتژمێر (9:00) بەڕێوەدەچێت.


وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ، لە گەڕی شەشەمی یارییەكانی كۆمەڵەی شەشەم، لە یاریگەی بەسڕە، هەڵبژاردەی عێراق، بەڕاهێنەرایەتی خیسۆس كاساسی ئیسپانی یاریی لەگەڵ ڤێتنام دەكات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژادەی عێراق لە پێنج یاریی ڕابردووی لەم كۆمەڵەیە سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە، خاوەنی 15 خاڵە و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال سەركەوتووە.


لە لایەكی دیكەوە: عێراق هەوڵدەدات لەم یارییەدا بگات بە 250 گۆڵ لە مێژووی بەشداریكردنی لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال، لە هەمانكاتدا دەیەوێت بۆ جاری شەشەم بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی ڤێتنام لە مێژوودا بەدەستبێنێت.


زانیاریی زیاتر: عێراق لە كۆی پێنج یاریی ڕابردووی 14 گۆڵی تۆماركردووە، تەنها یەك گۆڵی لێ تۆماركراوە، بەڵام هەڵبژاردەی ڤێتنام لە پێنج یاریی ڕابردوویدا پێنج  گۆڵی كردووە و حەوت گۆڵی لێ تۆماركراوە، خاوەنی 6 خاڵە بۆ گەیشتن بە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال دەبێت لە عێرق بباتەوە و ئیندۆنیزیاش بدۆڕێنێت.


باكگراوند: ئەمە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانە، دوای ئەمە قۆناغی سێەمی پاڵاوتنەكان دەستپێدەكات، كە هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش دەكرێن، هەر كۆمەڵەیەك شەش هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت، خاوەنی پلەی یەكەم ودووەمی هەر كۆمەڵەیەك ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی داهاتوو، دواتر باشترین سێیەمەكان لە یەك كۆمەڵە یاریدەكەن و دوو هەڵبژاردەی دیكە دەگەنە مۆندیال.