هەڵبژاردەکان بۆتۆ
جاک ویلشێر پیشەیەکی نوێ تاقی دەکاتەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
جاک ویلشێری ئەستێرەی ثێشووی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەست بە پیشەیەکی نوێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: جاک ویلشێر، ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بە شێوەیەکی گشتی و فەرمی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەیەک دەگرێتە ئەستۆ، ئەویش ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی لوتن تاون.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەم مانگە، یانەی لوتن تاون مات بلومفیڵدی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە، ئێستاش ویڵشێری تەمەن 33 ساڵ جێگەی دەگرێتەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بە شێوەیەکی گشتی و فەرمی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەیەک دەگرێتە ئەستۆ.
زیاتر بزانە: ویلشێر، لەمساڵ بە شێوەیەکی کاتی ئەکری ڕاهێنەرایەتی یانەی نۆریوچ سیتی گرتە ئەستۆ کە تەنیا دوو یارییش سەرپەرشتی یانەکەی کرد، تیایدا بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکی تۆمارکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لوتن تاون، لە لیگ وەن یاریی دەکات، کە دەگاتە پلە سێی ئینگلتەرا، یانەکە دوای دابەزینی لە پرێمەرلیگ، دواتر لە چامپیۆنشیپیش دابەزی، ئێستاش یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و خۆی لە پلەی 11یەمی ڕیزبەندیی خولی پلە سێی ئینگلتەرا دەبینێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.