هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فەڕەنسا وەستێنرا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەبێ ئمباپێ کەوتە داوی یەکسانبوونی ئایسلەنداوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو، بووە میوانی هەڵبژاردەی ئایسلەندا و یارییەکەیش بە یەکسانی کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: ئایسلەندا سەرەڕای باڵادەستی فەڕەنسییەکان، بەڵام لە خولەکی 39 و لە ڕێگەی ڤیکتۆر پالسن، گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تۆمارکرد، کە هەر بەو تەنیا گۆڵەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: فەڕەنسا هێرشەکانی چڕتر کردەوە و بەردەوام هەوڵی گەڕانەوەی دەدا، تاوەکو لە خولەکی 63 کریستۆفەر ئنکونکو دەرکەوت و ئەنجامەکەی بۆ کەڵەشێرەکان یەکسانکردەوە. هێندەی نەخایاند فەڕەنسا پێشکەوتنی بەدەستهێنا و لە خولەکی 68 ژان فیلیپ ماتێتا دووەم گۆڵی تیمەکەی دیدێ دیشامپی تۆمارکرد.
دواتر: بەلام دوای دوو خولەک ئایسلەندا گەڕایەوە و لە ڕێگەی کریستیان هلینسن گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، یارییەکەیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو شێوەیە فەڕەنسا بۆ یەکەمجار لە پاڵاوتنەکان خاڵی لەدەستدا، بەڵام هێشتا لە پێشەنگیی کۆمەڵەی چوارەمە و خاوەنی 10 خاڵە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.