تیڤی

ئێمە لە کەناڵەکەمان بە پێی پلانێکی تایبەت و داڕێژرا و کاردەکەین، لەسەر دوو هێلی سەرکی دەڕۆین، کە هێلێکیان ناوەخۆیە و لەو گۆشەیەدا گرنگی تەواو بە وەرزشوانان و یانەکانی کوردستان دەدەین، دەست لەسەر کێشە و گرفتەکانی وەرزشی کوردستان دادەنێین و ڕێگاچارەی گونجاو دەخەینەڕوو. جگە لەمانە گواستنەوەی یارییەکانە بە زمانی شیرینی کوردی و گەیاندنی زانیارییەکان بە زمانی کوردی. هێلێکی دیکەی کارکردنمان وەرزشی دەرەوەیە، مەبەست لێی ئاشناکردنی هاندەرانی وەرزشی کوردستانە بە هەموو وەرزش و وەرزشوانێکی دەرەوە، گواستنەوەی سەرجەم یارییەکانی جیهانی بە بەرزترین کوالێتی و خێراییەوە. یەکێکی دیکە لە کارەکانی تیڤی ئێمە بوونی ستۆدیۆی یارییەکانە، کە پێش یارییەکان و دوای یارییەکان، شڕۆڤەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی یانە و هەڵبژاردەکان دەکەین