ڤۆڵتمادە دڵی خۆی و ئەڵمانییەکانی خۆشکرد

ڤۆڵتمادە دڵی خۆی و ئەڵمانییەکانی خۆشکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردنەوەیەکی گرنگ و زەحمەتی بەدەستهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا و لە کۆمەڵەی یەکەم، سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا و شەوی رابردوو بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی ئێرلەندای بردەوە.

زانیاریی زیاتر
: ئەڵمانیا، تەنیا بردنەوەی لە هزردا بوو و هەڵبژاردەکە دەیویست پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزتر بکات، ئەوەشبوو مەکینەکانی مانشافت بە شێوەیەکی نایاب دەستیان بە یارییەکە کرد و هەر لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی یاریگای کرد.

زیاتر بزانە: ئەڵمانیا لە گێمی یەکەمدا هەشت لێدانی ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەرەکەی کرد، تاوەکو دواجار لە خولەکی 31 نیک ڤۆڵتمادە بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا: ئەلمانیا زیاتر کشایەوە و ئێرلەندایش بە تەواوی بەسەر ئەڵمانیادا زاڵ بوو، بەڵام سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی هەڵبژاردە بەڕیتانییەکە، یارییەکە بە هەمان ئەنجامی گێمی یەکەم مایەوە و ئەڵمانیا بردنەوەیەکی دیکەی بەدەستهێنا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو بردنەوەیە ئەڵمانیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و هەر لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم مایەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ