هەڵبژاردەکان بۆتۆ
غانا مۆندیالی مسۆگەرکرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی غانا وەکو پێنجەم هەڵبژاردەی ئەفریقی گەیشتە مۆندیالی ساڵی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی غانا وەکو پێنجەم هەڵبژاردەی ئەفریقی گەیشتە مۆندیالی ساڵی داهاتوو و لە دوایین گەڕی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی کۆمۆرۆسی بردەوە.
زانیاریی زیاتر: غانا، پێویستی بە بردنەوە بوو بۆ ئەوەی بگات بە مۆندیال، ئەوەشبوو هەڵبژاردەکە بە شێوەیەکی باش دەستی بە یارییەکە کرد و بەردەوام هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دەدا، سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکان، گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: غانا هێرشەکانی چڕتر کردەوە و دواجار لە خولەکی 47 محەممەد قودوس گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد. یارییەکەیش تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و غانا بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ کۆتایی بە پاڵاوتنەکان هێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: غانا بووە پێنجەم هەڵبژاردەی کیشوەری ئەفریقا لە دوای هەڵبژاردەکانی میسڕ، مەغریب، جەزائیر و تونس سەرکەوتن بۆ جامی جیهانیی ساڵی داهاتوو مسۆگەربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.