هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سعوودییە بەردەوامە لە پەلکێشکردنی وەرزشە جیهانییەکان
شەیری بکە لە:

سعوودییە پاڵەوانییەتییەکی فوتبۆڵی ئەمریکی ڕێکدەخات
ئاڤا سپۆرت
سعوودییە دەیەوێت پاڵەوانییەتییەکی فوتبۆڵی ئەمریکی لە وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت.
چیرۆکە سەرەکی: سعوودییە پاڵەوانییەتییەکی فوتبۆڵی ئەمریکی لە سعوودییە ڕێکخستووە کە بڕیاری لە 21ـی نیسانی ساڵی داهاتوو لە ڕیازی پایتەخت بەڕێوەبچێت، پاڵەوانییەتییەکەش بریتی دەبێت لە ڕێكخستنی یارییەک لەنێوان ئەفسانەکانی وەرزشەکە.
زانیاریی زیاتر: تۆم برەیدی، کە بە بۆچوونی زۆرینەی هاندەرانی وەرزشەکە بە باشترین یاریزانی مێژووی یارییەکە دادەنرێت، یەکێک دەبێت لەو ئەفسانانەی بەشداری پاڵەوانییەتییەکە دەکات.
ئەمەش بزانە: برەیدی لەگەڵ تورکی ئەلشێخ، وەزیری خۆشگوزەرانی وڵاتەکە ڕێککەوتووە و بەیەکەوە بۆنەیەکی فوتبۆڵی ئەمریکی ڕێکدەخەن. سعوودییە دەیەوێت ببێتە پایتەختی وەرزشیی جیهانی و تاوەکو ئێستا میوانداریی چەندین بۆنەی وەرزشیی جیهانیی کردووە.
جگە لەمە: سعوودییە سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار WWE ڕەسڵمەنیا دەچێتە دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027 لە خاکی وڵاتەکەیاندا ئەنجام دەدرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.