هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەرویج گۆڵبارانی ئیسرائیلی کرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نەرویج لە بردنەوەکانی بەردەوامە و ئەمجارە ئیسرائیل بووە قوربانی ڤایکینگەکان.
چیرۆکی سەرەکی: نەرویج لە کۆمەڵەی نۆیەم بەردەوامی بە بردنەوەکانیدا و لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەکەدا، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بووە دوایین قوربانی دەستی هاتریکەکانی ئێرلینگ هالاند و لەلایەن ڤاینکینگەکانی نەرویجەوە گۆڵباران کران.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل، لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نەرویج، نەرویجی میوانداریش بە شێوەیەکی نایاب دەستی بە یارییەکە کرد، بەڵام لە خولەکی 5 هالاند لێدانێکی سزای لەدەستدا، دواتریش لێدانەکە بەهۆی هاتنە پێشەوەی گۆڵپارێز دووبارە کرایەوە، بەڵام دووبارە هالاند لێدانەکەی لەدەستدایەوە.
دواتر: لە خولەکی 18 نەرویج توانی پێشکەوتن بەدەستبهێنێت و ئانان خەلیلی بەهەڵە گۆڵی لە تۆڕی خۆیان تۆمارکرد. لە خولەکی 27 هالاند قەرەبووی لێدانە سزاکەی کردەوە و جیاوازییەکەی بۆ نەرویج کرد بە دوو هێندە.
زیاتر بزانە: هێندەی پێنەچوو ئیسرائیل دیارییەکی دیکەی بەخشییە هەڵبژاردەی میواندار و ئیدان ناچمایس بەهەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد، بەوەش جیاوازییەکە بوو بە سێ گۆڵ.
لە گێمی دووەمدا: نەرویج بە بەهێزی دەرکەوتەوە و لە خولەکی 63 هالاند دەرکەوتەوە و بە لێدانی سەر چوارەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 72 دووبارە هالاند بە لیدانی سەر گۆڵی تۆمارکرد و هاتریکی خۆی و پێنجەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی نووسییەوە. بەو ئەنجامەیش یارییەکە کۆتایی هات و نەرویج پێگەی خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەکە بەهێزتر کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.