هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیمارات لە مۆندیال نزیکە
شەیری بکە لە:

یارییەکەی ئیمارات و عومان
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیمارات بردنەوەیەکی گرنگی لە یارییەکانی پشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە و عومانی بێهیوا کرد، ئیمارات تەنیا یەک هەنگاو لە مۆندیال دوورە.
وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە هەڵبژاردەی عومان گۆڵێکی تۆمارکرد و ئیماراتییەکانی شۆککرد، ئیماراتییەکان هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، بەڵام بەرگری عومان بەرپەرچی هێرشەکانی دەدایەوە.
لە لایەکی دیکەوە: هەڵبژاردەی ئیمارات لە گێمی دووەم بەتەواوی فشاری دەکردە سەر هەڵبژاردەی عومان، لە چارەکی کۆتایی یارییەکە ئیمارات دیواری بەرگری عومانی شکاند و دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی بردەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیمارات خاوەنی سێ خاڵە و لە خانەی یەکەم دێت، قەتەر بە یەک خاڵ لە خانەی دووەم دێت، سێشەممە قەتەر و ئیمارات لەسەر بلیتێکی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.