دهۆک ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ نایابی کوردستان

دهۆک ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ نایابی کوردستان

هەرمان ساڵح و سکرتێری یانەی دهۆک

12 تشرینی یەکەم
یارییەکان

ئاڤا سپۆرت

یانەی دهۆک بۆ وەرزی نوێی خولی پلەیەکی کوردستان، ڕاهێنەرێکی نوێی بۆ تیپەکە دەستنیشانکرد و ئامادەکارییان بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جاسم محەممەد حاجی، سکرتێری یانەی دهۆک بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە بۆ ئەم وەرزەی خول پلەیەکی کوردستان، هەرمانی ساڵحمان وەک ڕاهێنەری تیپەکە دەستینیشانکردووە، لەگەڵ ستافێکی یاریدەدەر بۆ ئەم ڕاهێنەرە.

 

زانیاریی زایاتر: یانەی دهۆک لەگەڵ دیاریکردنی هەرمان ساڵح وەک ڕاهێنەر، شیڤان محەممەدیشی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر داناوە، جاسم حاجیش وەک سەرپەرشتیاری تیپ.

 

ئەمەش بزانە: یانەی دهۆک دوو وەرز پێش ئێستا لە خولی  نایابی کوردستان دابەزی، ئەم وەرزە پلانیان هەیە جارێکتر بۆ خولی نایابی کوردستان بگەڕێنەوە.