هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردییەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی نۆیەمدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئیستۆنیای بردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیتاڵیا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بۆ مۆندیالی 2026، لە کۆمەڵەی نۆیەمدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیستۆنیا بووەوە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیتاڵیا جگە لە بردنەوە هیچی دیکەی نەدەویست و تەنیا چاوی لەسەر سێ خاڵی یارییەکە بوو، ئەوەشبوو لە خولەکی 5 مۆیس کین دەرگای گۆڵکردنی ئازوری کردەوە و هەڵبژاردەکەی پێشخست. دواتر لە خولەکی 30 لێدانێکی سزا بۆ ئیتاڵیا هەژمارکرا، بەڵام ماتیۆ ڕێتیگی لێدانەکەی لەدەستدا. ڕێتیکی دوای هەشت خولەک بەسەر فەوتاندنی لێدانە سزاکە، ڕاستەوخۆ قەرەبووی کردەوە و دووەم گۆڵی ئیتالیای تۆمارکرد، کە نیوەی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: ئیتاڵیا لە گێمی دووەمیش لەسەر هەمان ئاستی بەرز مایەوە و درێژەی بە هێرشەکانی دا، ئەوەشبوو لە خولەکی 74 فرانسێسکۆ ئێسپۆسیتۆ جیاوازییەکەی کرد بە سێ گۆڵ و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەکەی مسۆگەرکرد.
زیاتر بزانە: لە خولەکی 76، ڕاونۆ ساپینێن یەکەم گۆڵی ئیستۆنیای میوانداری تۆمارکرد، بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە درووست نەکرد و ئیتاڵیا بە سێ خاڵەوە گەڕایەوە ماڵەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.