دهۆک بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

دهۆک بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

یاریزانانی دهۆک لە کاتی مەشق

12 تشرینی یەکەم
بازاڕی گواستنەوە

ئاڤا سپۆرت

یانەی دهۆك لە ماوەی ساڵێكدا پێنج راهێنەری گۆڕیوە، دوایین ڕاهێنەر سلێمان ڕەمەزانە كە دەستلەكاركێشانەوەی ڕاگەیاندووە و 3 ڕاهێنەر بۆ شوێنگرەوەی بەربژێرن، بەڵام نزیكترینیان ئەحمەد سەڵاحە.

 

وێنە گەورەکە: یانەی دهۆك لە دەستپێكی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق سەرجەم یارییەكانی دۆڕاندووە، تەنیا لە ماوەی چوار یاریی ئەم وەرزە دوو ڕاهێنەریان گۆڕیوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش ستافێكی هونەری نوێ لەگەڵ یانەی دهۆك دەستبەكار دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: سێرجیۆ فاریاس، ڕاهێنەری بەرازیلی لە هاوینی ئەمساڵ وەكو راهێنەری یانەی دهۆك دەستبەكاربوو، بەڵام دوای 43 ڕۆژ لەگەڵ یانەكە دوورخرایەوە، دواتر بۆ جاری دووەم ساڵێك سلێمان رەمەزان لە ماوەی كەمتر لە ساڵێك وەكو راهێنەری یانەی دهۆك دەستبەكاربوو، ئەویش دوای دوو هەفتە دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند.

 

ئەمەش بزانە: سێ راهێنەر بۆ شوێنگرەوەی سلێمان رەمەزان بەربژێرن كە پێكهاتوون لە ئەحمەد سەڵاح، عەبدولغەنی شەهد و عەدنان حەمەد، بەڵام ئەحمەد سەڵاح نزیكترین راهێنەرە بۆ سەركردایەتیكردنی هەڵۆیەكانی بادینان كە پێشتر راهێنەری یانەكانی هەولێر و زاخۆش بووە.