کۆنسێساو ڕاهێنەری نوێی ئیتیحادە

کۆنسێساو ڕاهێنەری نوێی ئیتیحادە
8 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئیتیحادی سعوودی، سێرجیۆ کۆنسێساوی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: سێرجیۆ کۆنسێساو، ڕاهێنەری پێشووی ئەی سی میلان گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودیی واژۆ کرد و تاوەکو 2027 ڕاهێنەری یانە سعوودییەکە دەبێت. ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە گرێبەستێکی دوو ساڵیی لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ کرد و بە فەرمی بووە ڕاهێنەری پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولی ڕەوشن.


زانیاریی زیاتر: یانە سعوودییەکە ڕایگەیاند کە پێیان باشبووە ڕاهێنەری یانەکە بگۆڕن و ڕێگایەکی نوێ بۆ سەقامگیرکردنی یانەکە بگرنە بەر، کۆنسێساو، لە ئێستادا ئەرکی گۆڕینی ئاڕاستەی ئیتیحادی پێبەخشراوە و لەگەڵیدا دەتوانێت خۆی ستافی ڕاهێنەران هەڵبژێرێت.

زیاتر بزانە: کۆنسێساو، پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانەکانی براگا، نانت، پۆرتۆ و ئەی سی میلانی کردووە و 12 نازناوی لە کاروانی ڕاهێنەرایەتی کردنیدا بەدەستهێناوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم وەرزەدا ئیتیحاد بە دۆخێکی باش تێناپەڕێت و هاندەران لە ئاستی یانەکە ڕازی نین، هەر بۆیە لۆران بلانیان لە ئەرکی سەرپەرشتی کردنی یانەکە دەرکرد و کۆنسێساویان بە شیاو زانی بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ