ئیسپانیا بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانیدا

ئیسپانیا بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانیدا
12 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئیسپانیا بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی جۆرجیا، بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانیدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئیسپانیا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بۆ مۆندیالی 2026، درێژەی بە زنجیرە بردنەوەکانیدا، شەوی ڕابردوو لە نێو یاریگای یانەی ئێلچی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا بووەوە و سێ خاڵی دیکەی لەو یارییەدا بەدەستهێنا.

زانیاریی زیاتر
: لا ڕۆخا هەر لە سەرەتاوە دەستی بە هێرشبردن کرد و توانی بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگا بکات، ئەوەشبوو دوای چەندین هەلی مەترسیدار، دواجار لە خولەکی 24 یێرەمی پینۆ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ئیسپانیای تۆمارکرد. دواتر لە خولەکی 30 لێدانێکی سزا بۆ ئیسپانیا هەژمارکرا، بەڵام فێران تۆرێس لێدانەکەی لەدەستدا و گێمی یەکەمیش بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.


لە گێمی دووەم: ئیسپانیا درێژەی بە هێرشەکانیدا و کۆنترۆڵی یاریگای لەدەست نەدا، دوای چەندین هەلی زێڕین، لە خولەکی 64 میکێل ئۆیارزابال بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ دووەم گۆڵی ئیسپانیای تۆمارکرد و یارییەکەیش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو بردنەوەیە ئیسپانیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و لە پێشەنگی کۆمەڵەی پێنجەم مایەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ