مانچستەر سیتی گرێبەستی دوو ئەستێرەی نوێدەکاتەوە

مانچستەر سیتی گرێبەستی دوو ئەستێرەی نوێدەکاتەوە
28 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی دوو ئەستێرەی یانەکەی درێژبکاتەوە و پارێزگاریان لێبکات.


چیرۆکە سەرەکی: مانچستەر سیتی گرێبەستی بەرگریکاری یانەکە، جۆن ستۆنزی ئینگلیزی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێدەکاتەوە، هەروەها دەیەوێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ساڤینیۆی بەڕازیلی پارێزگاری لە هێرشبەرە لاوەکە بکات و بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە بیهێڵنەوە.

زانیاریی زیاتر: جۆن ستۆنز گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو، واتە 31-6-2026 کۆتایی دێت و سیتی دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2028 گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ساڤینیۆش ئەگەرچی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2029 کۆتایی دێت، بەڵام سیتیزن دەیەوێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیادکردنی مووچەکەی پارێزگاری لە ئەستێرە بەڕازیلییە بکات، بۆیە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2031 بۆ نوێدەکاتەوە.

ئەمەش بزانە: ساڤینیۆ لە هاوینی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆیشتنی بۆ تۆتنهام هەبوو، سپێرز هەموو هەوڵێکیدا بۆ گواستنەوەی و چەند گرێبەستێکی پێشکەشی مانچستەر سیتی کرد، بەڵام سیتی سووربوو لە هێشتنەوەی و سەرجەم گرێبەستەکانی ڕەتکردەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ