عێراق هەنگاوێک لە مۆندیال دوورە

عێراق هەنگاوێک لە مۆندیال دوورە

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق

12 تشرینی یەکەم
یارییەکان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی ئیندەنوسیای بردەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بۆ مۆندیال نزیکبوویەوە، یاریی دهاتووشی لەگەڵ سعوودییە یاریی مردن و ژیانە.

 

وێنە گەورەکە: لە یارییەکانی پاشکۆی مۆندیال لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، عێراق لە یەکەم یاریی ڕووبەڕووی ئیندەنوسیا بوویەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە هەڵبژاردەی عێراق ئاستی وەک پێویست نەبوو، بەڵام لە گێمی دووەم گۆڕانکارییەکانی گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری عێراق دۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و بە گۆڵێکی زێدان ئیقبال یارییەکەیان بردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی عێراق بەم سێ خاڵە پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە و رۆژی سێشەممە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعوودییە دەبێتەوە، عێراق لەم یارییە دەبێت بیباتەوە و ئەو کات دوای 40 ساڵ جارێکی دیکە خەونەکەی دێتەدی.