ڕۆڵی کابینەی نۆیەم لە پێشخستنی کەرتی وەرزش

ڕۆڵی کابینەی نۆیەم لە پێشخستنی کەرتی وەرزش

یاریگای دهۆک

6 تشرینی یەکەم
یارییەکان

 

ئاڤا سپۆرت

وەرزشی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری پێدراوە، بەجۆرێک جوانی یاریگاکان و پاڵپشتی یانەکان، وڵاتانی ناوچەکەی سەرسام کردووە، تەنانەت یار و نەیاریی کوردستان باس لە جوانی یاریگاکانی کوردستان دەکەن، ئەم پاڵپشتییەی حکومەت بووەتە هەوێنی بردنەوەی چەندین دەستکەوت و نازناو بۆ کوردستان و پێشکەوتنی کەرتی وەرزشی کوردستان.

 

نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان

 

 یاریگاکانی کوردستان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگی زۆریان پێدەدرێت، بەجۆرێک ئەم وەرزە هەرسێ یاریگای هەولێر و زاخۆ و دهۆک بەر هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە کەوتوون، لەپێناو پێشخستنی کەرتی وەرزش و ژێرخانی یانەکەن، کابینەی نۆیەم دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ، لەگەڵ دروستکردنی چەندین یاریگای دیکە بۆ شار و شارۆچکەکانی کوردستان، تەنانەت ئێستا هیچ لادێیەک و شوێنێکی ئەم کوردستانە نەماوە یاریگای بۆ دروست نەکرابێت.

 

کابینەی نۆیەم لەکاتێکی گونجاو هەوڵیداوە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان دەستپێبکاتەوە، حکومەت لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەستی بە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی چیمەنی یاریگاکان و بەشێکی یاریگەکانیان کرد، ئەمەش بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە.

 

حکومەتی هەرێم بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەشاری هەولێر، نزیکەی یەک ملیار و 761 ملیۆن دیناری لەسەر بوجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر تەرخانکردووە، لەسەرەتای نۆڤێمبەری ئەمساڵ نوێکردنەوەی یاریگاکە تەواودەبێت، ئێستا رۆژانە چیمەنە نوێیەکەی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری دادەنرێت، جگە لەوەش کابینەی نۆیەم هەموو ساڵێک چەند ملیارێک وەک پاڵپشتی یانەی هەولێر لە رێگای پارێزگای هەولێرەوە بە یانەکە دەبەخشێت، بۆ ئەوەی وەرزشوانان و هاندەرانی ئەم یانەیە لە دیمەن جوانەکانی ئەم یانەیە بێبەش نەبن.

 

یاریگا قەشەنگ و جوانەکەی دهۆک، کە ئێستا بووەتە ماڵی هەمووان، تەنیا بۆ گۆڕینی چیمەنی یاریگا یانەکە، حکومەتی هەرێم نزیکە نیو ملیار دیناری عێراقی جەرج کردووە، بەڵام بووەتە شانۆی ئاهەنگێڕان و سەرکەوتنەکانی یانەی دهۆک، هاوکارییەکانی حکومەت بۆ یانەی دهۆک ئەنجامی مێژووی لێکەوتەوە، وەرزی ڕابردوو یانەکە بەهۆی ئەو پاڵپشتییانەوە دوو نازناوی گەورەی بەدەستهێنا، لە جامی کەندا و وەک یەکەم یانەی کوردستان و عێراق بووە پاڵەوان، لە جامێ عێراقیش وەک  یەکەم یانەی کوردستان جامەکەی بەدەستهێنا، ئێستا دهۆک بەهۆی ئەو پاڵپشتیانەوە ژێرخانێکی باشی بۆ دروست بووە، ئەوان دەتوانن 50٪ لەسەدی خەرجییەکانی خۆیان دابین بکەن.

 

یاریگای زاخۆ، کە وەرزی رابردوو پڕ هاندەرترین یاریگا بووە لەسەر ئاستی عێراق، هەموو گەڕێک جوانترین نمایشی تێدا ئەنجام دەدرا، بۆ جوانتر کردنی یاریگاکە و نۆژەنکردنەوەی حکومەتی هەرێم نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆنی خەرج کردووە، کە کۆتایی مانگی سێبتێمبەر کارەکانی تەواو بوو، گەڕی رابردووش یەکەم یاریی لە خولی ئەستیڕەکانی عێراق لەسەر ئەم یاریگایە بەڕیوەچوو، ئێستا بەهۆی پاڵپشتی کابینەی نۆیەم لە وەرزشی شاری زاخۆ، یانەکە بووەتە ژمارەیەکی گەورە لەسەر ئاستی عێراق و کەنداو، چونکە بەشداریی لە جامی یانەکانی کەنداو دەکات.

 

لە کابینەی نۆیەم خەڵاتکردنی پاڵەوانەکان، لە یارییە تاکییەکان و کۆمەڵەکان، بە فەرمی لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە دابین دەکرێت، کە هەرکاتێک یانەیەک یان یاریزانێک نازناوێکی ناوەخۆ یان دەرەوە بەدەستبێنێت، راستەوخۆ سەرۆکوەزیران خەڵاتی دارایی و رێزلێنانی پێدەبەخشێت،

 

سەرۆکوەزیران، فەرمانی دروستکردنی یاریگایەکی نێودەوڵەتی بۆ شاری هەولێر دەرکردووە، کە بەمنزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ناوچەکانی باتیفیا و شیلادزێ، رواندز، یاریگا دروست کراوە، تەنانەت بەم نزیکانە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لە شاری سۆران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

حکومەتی هەرێم و کابینەی نۆیەم تەنانەت سەرۆکوەزیران لەهەر بۆنە و یارییەکی گرنگ لە کوردستان خۆی ئامادەبووە، راستەوخۆ پاڵپشتی وەرزشوانانی کردووە، دوایین ئامادەبوونیشی لە مۆندیالی بچووکراوەی ئافرەتانی جیهان بووە، کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.