پێشهاتەکانی یاریی ئەتلتیک بلباو و ئارسناڵ

پێشهاتەکانی یاریی ئەتلتیک بلباو و ئارسناڵ
16 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ بە گەشتی بیلباو و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیک بلباو لە سان مامێس دەست بە چامپیۆنزلیگ دەکات.


چیرۆکە سەرەکی: ئارسناڵ لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 19:45 دەبێتە میوانی ئەتلەتیک بلباو، تۆپهاوێژەکانی لەندەن لە پرێمەرلیگ بە دۆخێکی تاڕادەیەک باشدا تێدەپەڕێت. لە لایەکی دیکەوە بلباو لە لالیگا بە دۆخێکی هاوشێوەدا تێدەپەڕێت.

زانیاریی زیاتر: ئارسناڵ لە پرێمەرلیگ لە کۆی چوار یاریی نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە بە سێ بردنەوە و شکستێک. ئەتلەتیک بلباویش بە هەمان بردنەوە و شکست هەمان ژمارەی خاڵی کۆکردووەتەوە.

ئەمەش بزانە: ئارسناڵ و ئەتلەتیک بلباو لە ڕابردوودا هیچ یارییەکی فەرمیان بەرامبەر یەکدی ئەنجام نەداوە و ئەمە دەبێتە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمی نێوانیان. تەنیا بەریەککەوتنیان لە مانگی ئابی ئەمساڵ بووە کاتێک لە یارییەکی دۆستانەدا ئارسناڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارسناڵ بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی هەردوو ئەستێرەی یانەکەی، بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد بێبەش دەبێت، لەلایەکی دیکەوە ئەتلەتیک بلباو بەبێ ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی، نیکۆ ویلیامس دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ئارسناڵ: دەیڤد ڕایا، لێویس سکیڵی، گابریێل ماگەلایش، کریستیان مۆسکێرا، جۆریێن تیمبەر، دێکلان ڕایس، مارتن زوبێمێندی، میکێل مێرینۆ، ئێبێرێچی ئیزێ، ڤیکتۆر گیۆکێرێش، نۆنی مادوێکی.
ئەتلەتیک بلباو: ئۆنای سیمیۆن، خیسۆس ئارێسۆ، دانیێل ڤیڤیان، ئایتۆر پارێدێس، یوری بێرچیچی، دی گالارێتا، میکێل جاورێگیزار، ئەلێس بێرێنگێر، ئۆیهان سانچێت، ئیناکی ویلیامز، مەروان سەنەدی.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ