هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەمشەو دوو یاریی گرنگی پرێمەرلیگ ئەنجامدەدرێت
شەیری بکە لە:

لۆگۆی پرێمەرلیگ
ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو دوایین یارییە دواخراوەکانی گەڕی 34ی پرێمەرلیگ ئەنجامدەدرێت کە تیایدا دوو یاری گرنگ بەڕێوەدەچن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یەکەم یارییدا، یانەی چێڵسی دەبێتە میوانی برایتۆن و ئەمشەو کاتژمێر 9:45 ڕووبەڕوو دەبنەوە، چێڵسی دەیەوێت لەسەر بردنەوەکانی بەردەوام بێت و بتوانێت خۆی بگەیەنێت بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.
زانیاریی زیاتر: چێلسی لەم وەرزەدا 36 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 57 خاڵ کۆبکاتەوە، بەوەش یانەکە لە پلەی حەوتەمە و بە تەنیا جیاوازی گۆڵ لە نیوکاسڵەوە دوورە، بۆیە یانەکە پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی بتوانێت پلەی شەشەم مسۆگەر بکات.
لە لایەکی دیکەوە: لە یارییەکی دیکەی هەمان گەڕدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.
ئەویە پێویستە بیزانیت: شەیتانە سوورەکان لە ئێستادا لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیە و بە برندەوە لە نیوکاسڵ، دەگەڕێتەوە ڕکابەرایەتییەکە و دەتوانێت بە لایەنی کەمەوە بگات بە کۆنفرانسلیگی وەرزی داهاتوو، یانەی نیوکاسڵیش لە مەترسییەکان تێدەگات و دەزانێت لە دوو یاریی داهاتووتا، تەنیا بردنەوە داددی دەدات و دەیگەیەنێت بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.