کرواتیا بردنەوەیەکی ئاسانی بەدەستهێنا

کرواتیا بردنەوەیەکی ئاسانی بەدەستهێنا
13 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی کرواتیا بە بردنەوە لە جەبەل تاریق هەنگاوێک لە مۆندیال نزیکبووەوە.

چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی کرواتیا لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی دوازدەیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو، لە نێو یاریگای خۆی لە هەڵبژاردەی جەبەل تاریقی بردەوە و هەنگاوێک لە مۆندیال نزیک بووەوە.

زانیاریی زیاتر
: کرواتیا بە پێکهاتەی نیمچە سەرەکییەوە دەستی بە یارییەکە کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش بەسەر ڕکابەرەکەیدا زاڵ بوو، لە خولەکی 30 تۆنی فروک یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و پێشکەوتنی بەخشییە هەڵبژاردەکەی.

لە گێمی دووەمدا: کرواتیا لەسەر ئاستی خۆی مایەوە و لە خولەکی 57 لیدانێکی سزا بۆ هەڵبژاردەکە هەژمارکرا، بەڵام لۆڤرۆ مایەر لێدانەکەی لەدەستدا. پاشان لە خولەکی 78 لوکا سوچیچ جیاوازییەکەی کرد بە دوو هێندە و دووەم گۆڵی کرواتیای تۆمارکرد.

دواتر:
لە دواین ساتی یارییەکەیشدا، مارتن ئێرلیچ سێیەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکەیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو بردنەوەیە کرواتیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ و بە یەک بردنەوەی دیکە خۆی دەگەیەنێت بۆ جامی جیهانی 2026.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ