فیرحەونەکان لە مۆندیالن

فیرحەونەکان لە مۆندیالن
13 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی میسڕ سەرەڕای سەرکەوتنی بۆ مۆندیال هەر بەردەوامە لە بردنەوەکانی.

چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی میسڕ لە دوایین گەڕی پاڵاوتنەکانی کیشورەکە بۆ گەیشتن بە مۆندیال، سەرەڕای مسۆگەرکردنی مۆندیال ، درێژەی بە بردنەوەکانیدا و شەوی ڕابردوو لەنێو یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی گینیا بیساوی بردەوە.

زانیاریی زیاتر
: یارییەکە لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە و بە ئامادەبوونی زیادتر لە 41 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو، میسڕی میواندار بە شێوەیەکی باش دەستی بە یارییەکە کرد و بەردەوام هێرشی دەبردە سەر گۆڵی ڕکابەرەکەی، تاوەکو لە خولەکی 10 محەممەد حەمدی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

دواتر: بە دوای ئەو گۆڵەیش، میسڕ لەسەر هێرشەکانی بەردەوام بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش یارییەکە بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو ئەنجامە میسڕ هەشتەم بردنەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ کۆتایی بە پاڵاوتنەکان هێنا.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ