ئارسناڵ پێشەنگی پرێمەرلیگە

ئارسناڵ پێشەنگی پرێمەرلیگە
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ، دێربییەکی بچووکی لەندەنی ئەنجامدا و بردییەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئارسناڵ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئیماراتس میوانداریی وێستهامی کرد، گەنەرز بە دوو گۆڵی بێوەڵام دێربییە بچووکەکەی لەندەنی بردەوە و بە سوودوەرگرتن لە شکستی لیڤەرپووڵ پێشەنگی وەرگرت.

زانیاریی زیاتر: ئارسناڵ، بە شێوەیەکی زۆر باش دەستی بە یارییەکە کرد و توانی کۆنترۆڵی یاریگا بکات، گەنەرز لە گێمی یەکەمدا چەندین هەلی مەترسیداری درووستکرد و نزیکبوو لەوەی تۆڕی وێستهام بهەژێنێت. دواجاریش لە خولەکی 38 دێکلان ڕایس توانی یەکەم گورزی یانەکەی بووەشێنێت و گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تۆپهاوێژەکانی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەم: دووەمیش ئارسناڵ بە هەمان ئاستەوە دەرکەوتەوە و درێژەی بە هێرشەکانی دا، تاوەکو لە خولەکی 67 لێدانێکی سزا بۆ یانەکەی باکووری لەندەن هەژمارکرا و بوکایۆ ساکا توانی گۆڵی دووەمی ئارسناڵی پێتۆماربکات.

زیاتر بزانە: یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و ئێستا ئارسناڵ بە کۆی 16 خاڵ، لە لووتکەی ڕێزبەندیی پرێمەرلیگ دەبینرێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ