هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مانچستەر سیتی بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
مانچستەر سیتی لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یارییەکی بەهێزی بردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانچستەر سیتی لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ ولە دەرەوەی یاریگای خۆی، لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی برێنتفۆرد بووەوەوە، دوای یەکسانبوونی لە چامپیۆنزلگ، سیتی دەیویست بە بردنەوە بچیتە پشووی یاریی هەڵبژاردەکانەوە.
زانیاریی زیاتر: مان سیتی هەر لە سەرەتاوە باشتر دەرکەوت و خولەکی نۆ بە هەوڵێکی تاکە کەسی، ئیرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی سیتیزنی تۆمارکرد. هەر لەو گێمەدا مان سیتی چەند هەولێکی دیکەی گۆڵکردنی دا، بەڵام گێمەکە بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: مانچستەر سیتی بارودۆخی زۆر باش نەبوو بەتایبەت لە کۆتاییەکانی گێمەکە، برینتفۆرد لە دوایین خولەکەکان نزیکبوو لە گۆڵی یەکسانبوونەوە بەڵام دۆنارۆما، مانچستەر سیتی ڕزگارکرد.
ئەمەش بزانە: کوڕانی پێپ گواردیۆلا چوارەم بردنەوەیان لەم وەرزە بەدەستهێنا خۆیان گەیاندە پێنجەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.