هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زنجیرەی بێ شکستی کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
کریستاڵ پاڵاس لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، زنجیرەی شکست نەهێنانەکەی وەستێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: کریستاڵ پاڵاس لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ و لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئێڤەرتن بووەوەوە، دوای 19 یاریی بێ شکست، کۆتایی بەو زنجیرە نایابەی تیمەکەی گلاسنەر هێنرا.
زانیاریی زیاتر: کریستاڵ پاڵاس وەکو یارییەکانی ڕابردوو سەرەتا باشتربوو، خولەکی 37 دانیێل مونۆز بە ئەسیستی ئیسماعیلا سار، گۆڵی یەکەمی بۆ تیمە بەهێزەکە تۆمارکرد. گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: خولەکی 76 ئیلمان ئێندایێ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد. لە دوایین خولەکەکان و خولەکی 93ـش، جاک گریلیش گۆڵی دووەمی ئێڤەرتنی تۆمارکرد. لەکۆتاییدا ئێڤەرتن تامی شکستی بەخشی بە تیمەکەی گلاسنەر.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.