هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هۆڵەندا نزیکە لە گەیشتن بە مۆندیال
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە بردنەوە لە فینلەندا سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو، لە نێو یاریگای خۆی لە هەڵبژاردەی فینلەندای بردەوە و سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: هۆڵەندا ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و دەستی بە هێرشبردن کرد، لە خولەکی 8 دۆنیێل مالن یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و پێشکەوتنی بەخشییە هەڵبژاردەکەی. هۆڵەندا بە دوای ئەو گۆڵەیشەوە سارد نەبووە و درێژەی بە هێرشەکانی دا، تاوەکو لە خولەکی 17 ڤێرجل ڤاندایک جیاوازییەکەی کرد بە دوو هێندە.
دواتر: لە خولەکی 38 لێدانێکی سزا بۆ پڕتەقاڵی پۆشەکان هەژمارکرا و مێمفس دیپای توانی سێیەم گۆڵی هۆڵەندای پێتۆماربکات، کە بەو ئەنجامەیش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: یارییەکە خاوبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بەڵام هۆڵەندا کۆنترۆڵی لەدەستنەدا و لە خولەکی 84 کۆدی گاکپۆ چوارەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکەیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو بردنەوەیە هۆڵەندا پێگەی خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی پتەوتر کرد و بە بردنەوەی یاریی داهاتووی بەرامبەر پۆڵەندا، ڕاستەوخۆ گەیشتنی بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.