هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مانچستەر یونایتد گەڕایەوە سەرکەوتن
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
مانچستەر یونایتد لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ، ڕێچکەی سەرکەوتنی دۆزییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانچستەر یونایتد لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی سەندەرلاند کرد، شەیتانەسوورەکان بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەیان بردەوە و چێژی سەرکەوتنیان کرد.
زانیاریی زیاتر: پێش یارییەکە باس لە دەرکردنی ئەمۆریم دەکرا و ڕاهێنەرەکە گوشارێکی زۆری لەسەر بوو، بەلام یارییەکە دەستی پێکرد و مانچستەر یونایتد بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، یانەکە توانی زوو گورزی خۆی بووەشێنێت و لە خولەکی 8 مەیسن ماونت گۆڵی یەکەمی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.
زیاتر بزانە: مانچستەر یونایتد بە دوای ئەو گۆڵەش لەسەر هەمان ئاستی بەرز مایەوە و درێژەی بە هێرشەکانی دا، تاوەکو لە خولەکی 31 بێنیامین شێشکۆ جیاوازییەکەی بۆ مان یونایتد کرد بە دوو هێندە و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: مانچستەر بەو ئاستە درێژەی بە یارییەکەدا، بەڵام نەیانتوانی هەلەکان بقۆزنەوە و گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن، یارییەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی بە هەمان ئەنجام مایەوە و سێیەم بردنەوەی لە وەرزەکەدا بەدەستهێنا، بەو بردنەوەیەش تیمەکەی ئەمۆریم هاتە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.