غازی باکوور پاڵەوانی باسکەی عێراقە

غازی باکوور پاڵەوانی باسکەی عێراقە

تیمی باسکەی کچانی غازی باکوور

17 ئەیلوول
وەرزشی دیکە

ئاڤا سپۆرت

غازی باکوور بە بردنەوە لە ئەکاد بۆ سێیەمجار بووە پاڵەوانی باسکەی خانمانی عێراق.

چیرۆکە سەرەکی: غازی باکوور شەوی ڕابردوو لە شاری بەغداد، دوای بردنەوەی لە یانەی ئەکاد عەنکاوە بە ئەنجامی 82-38 خاڵ، بوونە پاڵەوانی باسکەی خامانی عێراق و نازناوەکەیان لە شاری کەرکووک هێشتەوە.

زانیاریی زیاتر:
پاڵەوانییەتی باسکەی خانمانی عێراق ڕۆژی 12 ئەم مانگە بە بەشداری 12 یانە لە شاری بەغداد دەستیپێکرد. دوای 15 ساڵ دوورکەوتنەوە جارێکی دیکە باسکەی خانمانی عێراق برایە پایتەخت.

ئەمەش بزانە:
غازی باکوور لە ساڵی 2021ـەوە بەشداریی پاڵەوانییەتییەکە دەکات و لەو ماوەیەدا سێ جار بەدوای یەکدا نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ