هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئۆساکا گەیشتە قۆناغی داهاتووی ووهان
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نایۆمی ئۆساکای ژاپۆنی خۆی گەیاندە قۆناغی 32ـی پاڵەوانییەتی ووهان.
چیرۆکی سەرەکی: لەقۆناغی 64ـی پاڵەوانییەتی ووهان و لەسەر ئاستی خانمان، نایۆمی ئۆساکای ژاپۆنی و لەیلا فێرناندێزی کەنەدی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە. ئۆساکا بە دوو کۆمەڵە بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
زانیاریی زیاتر: لە دەستپێکی یارییەکە فێرناندێز باشتر دەرکەوت و توانیشی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە چوار خاڵ بباتەوە. لە کۆمەڵەی دووەمدا ڕکابەرییەکی بەهێز دروست بوو، لە ململانێیەکی یەک کاتژمێرییدا ئۆساکا بە ئەنجامی حەوت خاڵ بەرامبەر بە پێنج خاڵ، ئەو کۆمەڵەیەی بەدەستهێنا.
زیاتر بزانە: لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، خانمە ژاپۆنییەکە ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و بە ئەنجامیشەش خاڵ بەرامبەر بە سێ خاڵ، ئەو کۆمەڵەیەشی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 32ـی پاڵەوانییەتییەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.