هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کۆکۆ گۆف گەیشتە قۆناغی داهاتووی ووهان
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
کۆکۆ گۆف لە مۆیوکا ئوچیجیمای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ـی ووهان.
چیرۆکی سەرەکی: هەر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 32ـی پاڵەوانییەتی ووهان و لەسەر ئاستی خانمان، کۆکۆ گۆفیی ئەمریکی و مۆیوکا ئوچیجیمای ژاپۆنی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، خانمە ئەمریکییەکە بە ئەرکێکی کەم و بە ئاسانی، بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لە سەرەتای یارییەکەوە گۆف بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و زۆر بە ئاسانی لەماوەی 23 خولەکدا، بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە تەنیا خاڵێک کۆمەڵەی یەکەمی بردەوە.
زیاتر بزانە: لە کۆمەڵەی دووەمدا کۆکۆ ناوازەتریش دەرکەوت و ئەمجارە ڕێگەی نەدا ڕکابەرەکەی هیچ خاڵێکیش بەدەست بهێنێت، خانمە ئەمریکییەکە بە شەش کۆمەڵەی بێوەڵام ئەو کۆمەڵەیەشی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ـی پاڵەوانییەتییەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆکۆ گۆف لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی شوای ژانگی چینی دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.