نۆڤاک جۆکۆڤیچ گەیشتە چارەکی کۆتایی شەنگەهای ماستەرز

نۆڤاک جۆکۆڤیچ گەیشتە چارەکی کۆتایی شەنگەهای ماستەرز
8 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە خاومی موناری بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی شەنگەهای.

چیرۆکی سەرەکی: لە یارییەکانی قۆناغی 16ـی پاڵەوانییەتی شەنگەهای ماستەرز و لەسەر ئاستی پیاوان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و خاومی موناری ئیسپانی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، نۆلی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە.


زانیاریی زیاتر: لە دەستپێکی یارییەکە جۆکۆڤیچ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانیشی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە سێ خاڵ بباتەوە.

زیاتر بزانە: لە کۆمەڵەی دووەم ڕکابەرییەکی بەهێز دروست بوو، هەردوولا بۆ سەرجەم خاڵەکان دەجەنگان، دوای کاتژمێرێک و 15 خولەک یاریکردن، مونار ئەو کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی حەوت خاڵ بەرامبەر بە پێنج خاڵ بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی سێیەم: لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەدا نۆلی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت، لە ماوەی کەمتر لە 40 خولەکدا بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە دوو خاڵ، ئەو کۆمەڵەیەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی ڤالێنتین ڤاچێرۆتی مۆناکۆیی دەبێتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ