هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیگا شڤانتێک خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی ووهان
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئیگا شڤانتێک لە ماری بۆزکۆڤای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ـی ووهان.
چیرۆکی سەرەکی: لە پاڵەوانییەتی ووهان، لە قۆناغی 32 و لەسەر ئاستی خانمان ئیگا شڤانتێکی پۆڵەندی و ماری بۆزکۆڤای چیکی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، خانمە پۆڵەندییەکە بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای یارییەکەوە شڤانتێک بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر دەرکەوت، توانیشی بە کەمترین ماندووبوون بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە تەنیا خاڵێک، کۆمەڵەی یەکەم بباتەوە.
زیاتر بزانە: لە کۆمەڵەی دووەمدا ئیگا بەردەوامی بە ئاستە بەرزەکەیدا و ئەو کۆمەڵەیەشی لە ماوەی نیو کاتژمێردا، بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە خاڵێک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ـی پاڵەوانییەتییەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیگا شڤانتێک لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی بێلیندا بێنسیچی سویسڕی دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.