عێراق لە یارییەکی چارەنووسسازدا ڕووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە

عێراق لە یارییەکی چارەنووسسازدا ڕووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق

13 تشرینی دووەم
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر(7:15) هەڵبژاردەی عێراق لە. یاریگەی بەسڕە میوانداریی هەڵبژاردەی ئوردن دەکات،  یارییەکە لەچوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیایە بۆ گەیشتن بە مۆندیال، ئەم پێنجەم یارییە لەم قۆناغەدا، بە بردنەوە لەم یارییە عێراق دەچێتە خانەی دووەمی کۆمەڵەکەی کە دوایین یارییە لە قۆناغی چوونی یارییەکان.

دۆخی هەڵبژاردەکان
دوای بردنەوەی ئوردن بە ئەنجامی (4-0) لە عومان عێراق پێگەی دووەمی لەدەستدا و بۆ خانەی سێیەم دابەزی ئەمڕۆ لە یاریگەی بەسڕە میوانداریی ئوردن دەکات.

عێراق له‌ یاریی لوتكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر كۆریای باشوور دۆڕا.

ئاستی عێراق لە دوایین یاریی بەمجۆرەبوو، له‌ گه‌ڕی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال، لە یاریگەی سیئۆل عێراق بووە میوانی كۆریای باشوور، لە خولەكی 41ـی نیوەی یەكەم كۆریا لە رێگەی سی هون بە گۆڵێك پێشكەوت، دواتر لە خولەكی 50ـی نیوەی دووەم ئەیمەن حوسێن بە ئاسیستی ئەمجەد عەتوان گۆڵی یەكسانبوونی كرد.

پاشان لە خولەكی 74 و 83 كۆریا دوو گۆڵی لەسەریەكی لە رێگەی یاریزانان (هیۆن جیو و لی جای سۆنگ) تۆمار كرد، لە كۆتاییەكانی یارییەكەش ئیبراهیم باییش گۆڵی دووەمی عێراقی تۆمار كرد، بەڵام ئەو گۆڵە نەیتوانی عێراق لە شكست رزگار بكات.

له‌ دوایین 9 مۆندیال، عێراق نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و دواینجاریش به‌شداری مۆندیالی 1986ـی كرد، ئێستاش به‌هۆی زیادكردنی ژمارەی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال و زیادبوونی كورسییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا دەرفەتێكی زێڕین له‌به‌رده‌م كاساس و عێراق دا هه‌یه‌ بۆ جاری دووه‌م به‌شداری مۆندیال بكه‌نه‌وه‌.

لە پێنج یاریی رابردووی نێوانیان عێراق سێ بردنەوەی تۆمارکردووە و ئوردن تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسانبوونە، ئێستا عێراق بە حەوت خاڵ لە خانەی سێیەم دێت

له‌ مێژوودا، عێراق ته‌نیا یه‌ك یاریی له‌ كۆریای باشوور بردووه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای ساڵی 2007 بوو كه‌ دواتر عێراق بووه‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.
ئەیمەن حوسێن دوای 31 ساڵ بووە یەكەمین یاریزانی عێراقی گۆڵ لە كۆریای باشوور بكات، دوایین یاریزان گۆڵی لە كۆریا كرد بێت (حەبیب جەعفەر) بوو لە ساڵی 1993.

لێدوانەكانی كاساس لەسەر ئەم یارییەی بەرامبەر ئوردن.
ئێمە رووبەڕووی تیپێكی بەهێز و رێكخراو دەبینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شانازی بە ئاستی یاریزانەكانم دەكەم، هەرچەندە لە یاریی رابردوو هەندێك هەڵەمان هەبوو، هەست دەكەم هەمووان رەخنەدەگرن كە من بە پلانی بەرگری یاریم كردووە، ئێمە بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز یاریمان كردووە کە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتوویی تاکەکەسی و شێوازی یاریکردنی هێرشبەرییان هەیە، بەڵام بۆ ئەم یارییە پێویستە سەرکەوتن بەدەستبێنین، چونکە رکابەری راستەوخۆی ئێمەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیال.

کاساس گوتیشی: ئێمە لە یاریی رابردوو بیرۆکەکەمان ئەوە بوو لە نێو ناوچەی بەرگری خۆمان دەرفەتەكان بۆ یاریزانانی بەرامبەر سنووردار بکەین، دواتر هێرش ببەین، بەڵام ئەم یارییە بە پلانێکی دیکە یاریدەکەین.

کاساسی راهێنەر، لەبارەی ئەیمەن حوسێن كە گوایە بەختی هەیە، وتی: نەخێر راست نییە، ئەیمەن یاریزانێكی خەباتكار و هێرشبەرێكی لێهاتووە، ئێمە لە ئیسپانیا بەمجۆرە یاریزانانە دەڵێین "خاوەن گۆچانی  جادوویی"