هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
سبەی چوارشەممە، یارییەکانی دیکەی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت، زاخۆ بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاسەنگی خۆی میوانداریی یانەی ڕانییە دەکات، پێشمەرگەی هەولێریش لەگەڵ سەیدسادق یاریدەکات، هەولێر لە بەهێزترین یاریی ڕووبەڕووی ئاکرێ دەبێتەوە، رۆژنامەی هەولێر هەموو گەڕێک شەن و کەوی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان دەکات و دوایین زانیاریی دەخاتەڕوو.
هەولێر ئەرکی زەحمەتە
یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی ئاکرێ دەکات، هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی شوان ئەنوەر خۆی بۆ ئەم وەرزە ئامادەکردووە، گەڕی رابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەگەڵ سەیدسادق بە خاڵێک گەڕایەوە، هەولێر پشتی بە کۆمەڵێ یاریزانی لاو بەستووە، بۆئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادیان بکات.
ئاکرێ لە هەولێر ئامادەترە، یانەی ئاکرێ بە ڕاهێنەرایەتی وەلید محەممەدی ڕاهێنەری یانەکە براوەی جامی سوپەری کوردستانن، گەڕی ڕابردووش توانیان لە یانەی چوارقوڕنە ببەنەوە، ئەمە هێندەی دیکە هێزی بە یانەکە بەخشی، بۆیە ئەرکی یانەی هەولێر لەم یارییە زەحمەتە، هەرچەندە لەنێو خاک و جەماوەری خۆی یاریدەکات، ئاکرێ چاوی لەوەیە بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک ببێتە براوەی خولی نایابی کوردستان، بە سێ خاڵ لە خانەی دووەم دێن.
زاخۆ هەوڵی ڕاستکردنەوەی دۆخی خراپی خۆی دەدات
یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی ڕانیە دەکات، زاخۆ بە کۆمەڵێ یاریزانی لاو بەشداریی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەکات، ئامانجیان پێگەیاندنی یاریزانانە بۆ تیپی یەکەمی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەڵام گەڕی ڕابردوو لەسەر دەستی یانەی ڕزگاری تووشی یەکەم دۆڕان هات، کاتێک بە ئەنجامی (3-1) دۆڕا، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بە بردنەوە لە ڕانییە دۆخی خراپی خۆیان ڕاستبکەنەوە.
ڕانیە لە دۆخێک باش دایە، چونکە گەڕی ڕابردوو توانیان لە نێو یاریگەی خۆیان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی برایەتی ببەنەوە، بۆیە لە ڕووی دەروونییەوە باشتر لە تیپی میواندار ئامادەن، هیچ فشارێکیان لەسەر نییە، ئەمەش یارمەتیان دەدات تا ئەنجامێکی باش لەم یارییە بەدەستبێنن، بە سێ خاڵ و گۆڵێک لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە دێن.
پێشمەرگەی هەولێر چاوی لە نازناوەکەیە
یانە پێشمەرگەی هەولێر لە بەرزاییەکانی پیرمام لەگەڵ یانەی سەیدسادق یاریدەکات، پێشمەرگەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی تەها قدر، نزیکەی دوو مانگ بەر لەدەستپێکی یارییەکان ئامادەکارییان بۆ ئەم وەرزە دەستپێکرد، بۆیە تیپەکە لە ڕووی تەکتیکەوە باشتر ئامادەکراوە.
تیپەکەی پیرمام چاوی لەوەیە جارێکیتر نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەستەبەر بکات. کە پێشووتر لەگەڵ سەمیر بابۆ چوار جار ئەم نازناوەیان بەدەستهێناوە، گەڕی ڕابردوو لەگەڵ یانەی شەقڵاوە بە دوو گۆڵ یەکسانبوونە و تەنیا یەک خاڵیان هەیە.
سەیدسادق، لە ڕووی ئامادەکارییەوە بۆ خولەکە خراپترین تیپن، چونکە بەهۆی نەبوونی پارە تیپەکە نەیتوانی مەشق بکات، تەنیا سێ ڕۆژ بەر لەدەستپێکی خولەکە گردبوونەوە و مەشقیان ئەنجامدا، سەرەڕای ئەوەش توانیان لەگەڵ یانەی هەولێر بەرامبەربن و خاڵێک بەدەستبێنن.
یانەی چوارقوڕنە ئەم گەڕە چاوەڕوانن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.