هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گەڕێکی ئاگرین لە خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت
شەیری بکە لە:
یاریزانانی شێروانە
ئاڤا سپۆرت
گەڕێکی ئاگرین لە خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت
سێشەممە، گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت، یانە شكستخواردووەکان هەوڵی راستکردنەوەی باری لاسەنگی خۆیان دەدەن، یانە سەرکەوتووەکانیش هەوڵی پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکانی گەڕی یەکەم دەدەن.
دێربییە بەهێزەکە لە گەرمیانە
یانەی شێروانە لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی رزگاری دەکات، شێروانە لە دۆخێکی باش دایە، گەڕی ڕابردوو دواکەوتنی بە گۆڵێک بەرامبەر هەندرێن گۆڕی بۆ بردنەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدستهێنا، ئەمڕۆ چاویان لەوەیە بتوانن سێ خاڵی دیکە لە رکابەرە نزیکەکەیان وەربگرن و پێشەنگی خولەکە بگرنە دەست.
رزگاری میوانی تازەی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانە سوورپۆشەکانی گەرمیان گەڕی ڕابردوو بردنەوەیەکی گەورەیان بەسەر زاخۆدا بەدەستهێنا و یەکەم بردنەوەیان لە مێژووی خولی نایابی کوردستان تۆمارکرد.
بەشێک لە یاریزانەکانی رزگاری لە یانەی شێروانەوە پەیوەندیان بەو یانەوە کردووە، بۆیە چاوەڕێدەکرت، رکابەرییەکی تووند لەنێوان ئەم دوو تیپە لە یارییەکەی ئەمڕۆ ببینرێت، بەردەوام هەستیارییەکی زۆر لەنێوان ئەم دوو تیپە هەیە، رزگاری بە سێ خاڵ لە خانەی یەکەمی ریزبەندییەکە دێت.
هەندرێن و دەربەندیخان
یانەی هندرێن لە شاری هەولێر لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی دەربەندیخان دەکات، هەندرێن گەڕی ڕابردوو دۆڕاوە، بۆیە دەیەوێت لەنێو یاریگەی خۆی بڕینی دۆڕانەکەی گەڕی ڕابردووی چارەسەر بکات، دڵشاد مەعروف دەیەوێت بە بردنەوە مەترسییەکانی سەر پێگەکەی وەک راهێنەری هەندرێن نەهێلێت.
دەربەندیخان، گەڕی ڕابردوو لەنێو یاریگەی خۆی بە میوانە تازەکەی خولی نایابی کوردستان کە یانەی پیشەسازییە دۆڕا، بۆیە هەوڵی ئەوەدەدەن تا ئەنجامێکی باش بەرامبەر هەندرێن دەستەبەر بکەن، چونکە بە دۆڕانیان لەم یارییە ناتوانن ئامانجی ئەم وەرزەی یانەکە بپێکن.
پیشەساز ڕووبەڕووی سیروانی نوێ دەبێتەوە
یانەی پیشەسازی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی سیروانی نوێ دەکات، پیشەسازی بە راهێنەرایەتی مەولود رەمەزان گەڕی رابردوو توانی یەکەم بردنەوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەدەستبێنێت، بەمەش یەکەم هەنگاوی دروستی بۆ بەدەستهێنای ئەنجامی باش لە خولەکە هاوێشت.
پیشەسازی دەیانەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆمارەبکەن و خۆیان لە پێشەنگی خولەکە ببینەوە، چونکە لە ئەگەری بردنەوە لەم یارییە خاڵەکانی دەبێتە شەش خاڵ و پێشەنگی خولەکە دەگرێتەدەست.
سیروانی نوێ ئەمە یەکەم یارییەتی لەم وەرزە، چونکە گەڕی رابردوو بەرامبەر یانەی ئارارات بوو، بەڵام بەهۆی کشانەوەی ئارارات یارییەکە ئەنجام نەدرا، بۆیە ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی ئەم وەرزەی یانەی سیروانی نوێیە.
برایەتی بەدوای چارەسەی برینەکانی دەگەڕێت
یانەی برایەتی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی شەقڵاوە دەکات، برایەتی گەری رابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە یانەی رانییە دۆڕا، بۆیە یونس سلێمانی راهێنەر گەرەکییەتی بە دەرچوون بە ئەنجامێکی باش لەم یارییە دۆرانەکەی گەڕی یەکەم لەبیری هاندەرانی برایەتی بباتەوە، یانەی برایەتی نزیکەی دوو مانگە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.
شەقڵاوە، کێشەی دارایی و نەبوونی یاریگە بەرۆکی یانەکەی گرتووە، بۆیە یانەکە بە باشی ئامادەکارییان بۆ ئەم وەرزەی خولەکە نەکردووە، گەڕی رابردووش لە یارییەکی گرنگ توانیان بە دوو گۆڵ لە گەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەکسانبن، تەنیا یەک خاڵیان هەیە.
رۆژی چوارشەممە، ئەم یارییانە بەڕێوەدەچن، زاخۆ میوانداریی یانەی رانیە دەکات، پێشمەرگەی هەولێر لە بەرزاییەکانی پیرمام ڕووبەڕووی یانەی سەیدسادق دەبێتەوە، هەولێر لەگەڵ ئاکری یاریدەکات، یانەی چوارقوڕنەش چاوەڕوانە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.