ئەو ئەستێرانەی لەگەڵ یانەکانیان دەدرەوشێنەوە

ئەو ئەستێرانەی لەگەڵ یانەکانیان دەدرەوشێنەوە

یاریزانانی هەولێر

5 تشرینی دووەم
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کۆمەڵێک یاریزانی کورد لەگەڵ یانە نوێیەکان و راهێنەرە نوێییەکان دەدەرەوشێنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر سەمیربابۆ یاریدەکەن، هەر گەڕە و بە جۆرێک دەدرەوشێنەوە و سەرنجی هاندەران بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن، لەم ڕاپۆرتانەدا دیارترین ئەو یاریزانانە دەخاتەڕوو، کە ئەم وەرزە تا ئێستا بە جۆرێکی باش دەرکەوتوون.


گەیلان لوقمان
گەیلان لوقمان ئەم وەرزە لەگەڵ سەمیر بابۆ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، گەیلان لە زۆربەی یارییەکان بەشێوەی یەدەگ لە لایەن سەمیر بابۆوە بەشداریی پێدەکرێت، بەڵام لە یاریی ڕابردوو لە گەڕی شەشەم بەرامبەر نەفتی بەسڕە، گەیلان بەشێوەی سەرکی یاریکرد.
کوڕەکەی لوقمان متمانەی ڕاهێنەری بەدستهێنا، لە یارییەکەدا بە جولە خێراکانی لە باڵی چەپی یارییەکە مەترسی دەخستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، دوو گۆڵی دروست کرد و سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، گەیلان لە بڕینی یاریزانان زۆر لێهاتووە، وەرزەکانی ڕابردوو بەمشێوە باشە لە یارییەکان دەرنەکەوتووە، بەڵام لەگەڵ سەمیر بابۆ ئاستێکی نایاب نیشان دەدات.

 

 

موستەفا قابیل
یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی لەگەڵ یانەی هەولێر و ڕاهێنەر سەمیر بابۆ دەدرەوشێتەوە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزی لە چەند یاریی ڕابردوو پێشکەشی کردووە، لە لایەن عیماد محەممەدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتکراوە.
هەولێر لە یاریی سێیەمی هەولێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی  زەورای کرد، هەلێر بە گۆڵێک لە دواوەبوو، بەڵام لە نیوەی دووەم موستەفا قابیل بەشیوەی یەدەگ هاتە نێو یاریگە و ئەسیستیکی بۆ شێرکۆ کرد و گۆڵی بەرامبەریان تۆمارکردەوە.
گەڕی ڕابردووش لەنێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر نەفتی بەسڕە مستەفا قابیل بەشێوی یەدەگ بەشداریی کرد، گۆڵی سێیەمی هەولێری تۆمارکرد، ئەم ئاستە بەرزەی موستەفا وایکرد، ڕاهێنەری هەڵبژاردی لاوانی عێراق بۆ دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر ئۆزباکستان بانگهێشتی بکات.

شێرکۆ کەریم
شێرکۆ کەریم دوا ئەنجامدانی سێ یاریی لەم وەرزیدا توانی لەگەڵ یانەی هەولێر بدرەوشێتەوە و ئاستێکی باش پێشکەش بکات، توانی لە سێ یاریی سەرەتا سێ گۆڵ تۆماربکات و دووجار وەک باشترین یاریزان لە یارییەکان دەستنیشانکرد، تا وای لێهات هاندەران داوایان دەکرد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێتەوە، بەڵام دواتر دووچاری پێکان هاتوو، لە یاریگەکان دابڕا.
شێرکۆ بۆ یاریی بەرامبەر زاخۆ ئەگەر هەیە، بەشێوەی یەدەگ بەشداری بکات، بەلام بەشداریکردنی ئوسامە ڕەشید لە یارییەکە زەحمەتە.


محەممەد دلاوەر
کاپتن و بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی نەورۆز ئەم وەرزە لەگەڵ ڤێرای ڕاهێنەری یانەکە بەشیوەیەکی باش دەردەکەوێت و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، دلاوەر لە تەمەنێکی بچووک دایە، بەڵام لەنێو ئەو هەموو یارزانە پیشەگەرە و بە تەمەنەی نێو پێکهاتەکە، وەک کاپتن و سەرکردەی تیپەکە دەردەکەوێت، ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، بووەتە جێی بایەخی میدیاکاران و هەوادارانی وەرزشی.

پیتەر گۆرگیس
یاریزان و ناوەراستکاری ئەم وەرزەی یانەی دهۆک یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە، خیسۆس کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق داوایکرد ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دەربهێنن و بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراقی بکات، بە تایبەتی ئەو گۆڵەی لە یاریی زاخۆ لەنێو یاریگەی زاخۆ تۆماریکرد، هێندی دیکە هانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دا، تا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن ڕەگەزنامەی عێراقی بەو یاریزانە بدەن، بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکە یاریی بکات.
ئەحمەد سەبڕی
یاریزانی یانەی نەفت ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی نەفت بەشێوەیەکی باش دەرکەوتووە، تا ئێستا سێ گۆڵی تۆمارکردووە، لە دوو یاریی وەک باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراوە.

سیپان سدیق
بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی زاخۆ کە خەڵکی زاخۆیە ئاستێکی باش لەگەڵ تیپەکەی لەژێر سەرپەرشتی تەڵال بلووشی قەتەری پێشکەش دەکات.