عێراق لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویدا

عێراق لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویدا

یاریزانانی عێراق

14 تشرینی یەکەم
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا، لەگەڕی چوارەمی یارییەکان، عێراق دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور،  یارییەکە کاتژمێر (2:00) دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: عێراق بە ڕاهێنەرایەتی خیسۆس کاساس ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەم یارییە کردووە، سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، تەنیا سەعد ناتق نەبێت بەهۆی پێکان نەیتوانی لەگەڵ تیپەکەی گەشت بکات.


لە لایەکی دیکەوە: کاساس بۆ شوێنی سەعد ناتق، فرانس پەترۆسی بانگهێشت کردووە، چاودێران وای بۆی دەچن، کە کاساس بە پلانی (5-4-1) یاریی بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرەتا بیر لە پلانی بەرگری بکاتەوە ئینجا هێرشبردن، کاساس لە پێدانی ئەرک بە یاریزانەکانی سەرکەوتووبووە، چونکە شارەزایی تەواوی لە تونای یاریزانەکانی هەیە، دەزانێت بەچ شێوەیەک بەکاریان بهێنێێت.


پلانی کاساس: بۆ گۆڵکردن بیر لە پلانی هێرشی هەڵگەڕاوە و لێدانی ناوچەی دەرەوە و تۆپی جێگیر دەبەستێت، لەمەشدا سەرکەوتووبووە کاتێک بەرامبەر ژاپۆن ئەم پلانەی جێبەجێکرد و سەرکەوتووبوو.


خاڵە ئەرێنییەکان: عێراق لە کۆمەڵەکەی خۆی خاوەنی حەوت خاڵە و لە خانەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت، بە بردنەوە دەچێتە پێشەنگی کۆمەڵەکە و هەنگاوێکی گرنگ لە گەیشتن بە مۆندیال نزیک دەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: لە بەرامبەردا کۆریای باشوور خاوەنی حەوت خاڵە و لە خانەی یەکەم دێت، لە یەکەم یاریی لەم کۆمەڵەیە بەرامبەر فەڵەستین دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.


ژمارەکان وادەڵێن: لە پێنج یاریی ڕابردووی نێوانیان عێراق هیچ سەرکەوتنکی نیە، بەڵام لەم یارییەدا کۆریای باشوور لە سێ یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکەی بێبەش دەبێت، چەند ڕۆژێکە کاساس دوور لە چاوی کامێراکان ڕاهێنانەکانی ئەنجام دەدات.