هەڵبژاردەکان بۆتۆ
عێراق ڕووبەڕووی فەڵەستین دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، ئەمشەو کاتژمێر09:00، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسڕە میوانداریی هەڵبژاردەی فەڵەستین دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: هەڵبژاردەی عێراق بە ڕاهێنەرایەتی خیسۆس کاساس خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادە کردووە، گەڕانەوەی ئەیمەن حوسینی هێرشبەری عێراق، هێزێکی زیاتری بە لایەنی هونەری تیپەکە بەخشی، چونکە لە ئێستادا کاریگەرترین یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە.
ئەمەش بزانە: ئەیمەن لە یاریی هەڵبژاردەی عومان دووچاری پێکانێکی سەخت بوو، دواتر گەڕایەوە نێو مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی خوری قەتەری، بەڵام دواجار یانە قەتەرییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەیمەن هەڵکرد، تا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی سێ شێرەکەوە بکات.
زانیاریی زیاتر:عێراق دەیەوێت سەرکەوتن لە بەرامبەر فەڵەستین بەدەستبێنێت، بۆ ئەوەی لە یاریی داهاتوو لە دژی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بەبێ فشار یاریی بکات.
باکگراوند: عێراق لە دوو یاریی ڕابردوو قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکان سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە، لە یاریی ڕابردووش بەرامبەر کوێت یەکسان بوو، بە 4 خاڵ لە خانەی سێیەم دەبینرێت، لەبەرامبەردا فەڵەستین تەنیا خاڵێکی هەیە و خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.
مێژووی عێراق: هەڵبژاردەی عێراق لە مێژوودا تەنیا یەکجار گەیشتووەتە مۆندیال، کە لە ساڵی 1986 بووە، ئێستا دەیانەوێت بۆ جارێکی دیکە بگەنەوە مۆندیال، کە بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردەکە سەرجەم پاڵپشتییەکی حکومەت و هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان هەیە.
ئاماری هەردوو هەڵبژاردە: لە 16 یاریی ڕابردووی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە، عێراق توانیویەتی 12 سەرکەوتن بەدەستبێنێت، لە چوار یارییشدا یەکسانبوونە، بەڵام هەڵبژاردەی فەڵەستین هیچ بردنەوەیەکی بەرامبەر عێراق بەدەستنەهێناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.