هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕاستی پێنج نازناوەکەی ڕیاڵ مەدرید
شەیری بکە لە:
وێنەی کۆنی یاریزنانی ڕیاڵ مەدرید
وه‌رگێڕانی : كامه‌ران پاڵانی
ماوه‌یه‌ك جارێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌واڵێك بڵاوده‌بێته‌وه، كه ریاڵ مه‌درید بێ ئه‌وه‌ی ناسناوی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێنابێت به‌شداری چامپیۆنزلیگی كردووه و بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و هه‌واڵه گومان خستنه سه‌ر راستی و دروستی پێنج ناسنه‌وه سه‌ره‌تاكه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه دواتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه.
ڕاستكردنەوە
“ریاڵ مه‌درید به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌كات كاتێك نابێته پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی لێكراوه له لایه‌ن ڕژێمی فرانكۆی دیكتاتۆر”، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م وته‌یه ڕاست نی یه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ بووه، یاسای ئه‌و كاته‌ش به‌و شێوه‌یه بووه كه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداری خوله‌كه ده‌كات بۆ پارێزگاری كردن له ناسناوه‌كه‌ی. له‌و سه‌رده‌مه‌دا وا باوبوو كه پاڵه‌وانی مۆندیال، بێ پاڵاوتن به‌شداری مۆندیالی داهاتوو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ناسناوه‌كه‌ی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ تاكه جامی ئه‌وروپا بووه و له سه‌ره‌تاكانیشیدا بووه، هه‌ربۆیه ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه شاره‌زای زۆربه‌ی سیناریۆكان نه‌بوون.
چامپێۆنس لیگی دووه‌م بێ پاڵه‌وانی خول .. ئه‌ڵمانیا ریاڵ مه‌دریدی ڕزگاركرد
ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا له وه‌زی 1954 – 1955 به‌شداری چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 1955-1956 كرد و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له چامپێۆنزلیگی دووه‌مدا ڕێكخه‌رانی خوله‌كه دووچاری گرفتێك هاتن، ئه‌ویش ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، پله‌ی سێیه‌می وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌تله‌تیك بلباویش پله‌ی یه‌كه‌م.
له‌و ساته‌دا، هیچ یاسا و ڕێكه‌وتنێك نه‌بوو به‌ناوی ئه‌وه‌ی، پاڵه‌وان ڕاسته‌وخۆ به‌شداری وه‌رزی داهاتوو ده‌كات، با نه‌بوبێته پاڵه‌وانی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له‌به‌ر به‌هێزی ببێت به پاڵه‌وانی خولی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ربۆیه ڕێكخه‌رانی خوله‌كه به‌دوای ڕێگا چاره‌یه‌ك بوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته‌ی كه تووشی هاتبوون.
له به‌ختی ڕێكخه‌رانی خوله‌كه، ناوچه‌ی (ساری پارێزراو) كه پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌شێك بوو له ئه‌ڵمانیا، گه‌ڕایه‌وه و بوو به به‌شێك له ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا، به‌مه‌یش شوێنێكی چۆڵ مایه‌وه و ڕێكحه‌رانی خوله‌كه به‌خشیانه ریاڵ مه‌درید و له گرفته‌كه ده‌ربازبوون، پاشان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه و گرفته‌یه، ڕێكخه‌رانی خوله‌كه بریاریاندا كه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ (هاوشێوەی مۆندیال) به‌شداری وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه ده‌كات.
ته‌نها بۆ زانیاری، ناوچه‌ی (ساری پارێزراو) به‌شێك بوو له ئه‌ڵمانیا له پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، پاش شكستی نازیه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا، فه‌ره‌نسیه‌كان 11 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوچهكە‌یان گرته ده‌ست، پاشان له ساڵی 1957 ناوچه‌كه گه‌ڕایه‌وه و بوو به به‌شێك له ئه‌ڵمانیای خۆر ئاوا.
ریاڵ مه‌درید مافی ئیسپانیه‌كانی نه‌خوارد، به‌ڵكو كورسی زیاده‌یشی پێدان و پاشان لێیانی برده‌وه
له نێوان ساڵانی (1955-1960)، ریاڵ مه‌درید 3 جار وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا (1954-1955، 1956-1957، 1957-1958) به‌شداری چامپیۆنزلیگ بووه، 2 جاریش وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ (جارێكیان ئه‌تله‌تیك بلباو پاڵه‌وانی خول و جاری دووه‌م به‌رشه‌لۆنه) به‌شدار بووه.
جاری یه‌كه‌م ریاڵ مه‌درید له وه‌رزی (1956-1957) وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ به‌شدار بووه و ئه‌تله‌تیكۆ بلباویش وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، بلباو گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له‌سه‌ر ده‌ستی مان یونایتد كرایه ده‌ره‌وه.
جاری دووه‌م ریاڵ مه‌درید له وه‌رزی (1959-1960) وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ به‌شدار بووه و به‌رشه‌لۆنه‌ش وه‌ك پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، بلوگرانا گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی شاهانه كرایه ده‌ره‌وه.
له وه‌رزی (1957-1958) ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ به‌شدار بوو، یانه‌ی ئشبیلیه‌ش وه‌ك دووه‌می ریزبه‌ندی به‌شدار بوو، یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و له‌سه‌ر ده‌ستی ریاڵ مه‌درید ماڵئاوایی كرد.
له وه‌رزی (1958-1959) ریاڵ مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ به‌شدار بوو، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش وه‌ك دووه‌می ریزبه‌ندی به‌شدار بوو، یانه‌ی دووه‌می مه‌درید گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی یه‌كه‌می مه‌درید ماڵئاوایی كرد.
پوخته‌ی بابه‌ته‌كه: ریاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیای بێ به‌ش نه‌كرد، به‌ڵكو پێكه‌وه به‌شداری چامپیۆنس لیگیان كرد. هه‌روه‌ها ژماره‌ی یانه‌كانی ئیسپانیای زیاد كرد، به ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداری كردنی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ڕیزبەندی

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.