هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دەکرێت گومان لە باڵۆندۆرەکەی عوسمان بکرێت
شەیری بکە لە:

لەبەر ئەم هۆکارانە دەکرێت گومان لە باڵۆندۆرەکەی عوسمان بکەین...
ئەحمەد سەنگاوی:
عوسمان کەسە یەکلاکەرەوەکەی پاریس نەبوو، نەیتوانی پاڵەوانی زۆرترین ساتە سەختەکان بێت، باشترە بگەڕێینەوە بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ. عوسمان بە گۆڵ، ئەسیست و دەستکەوتی بە کۆمەڵ هەڵیبسەنگێنین، دەبێت براوە بێت، بەڵام عوسمان لە پاریس جیاوازییەکی خەیاڵی دروست نەکرد، هێندەی ڕافینیا لە چامپیۆنزلیگ کاریگەری نەبوو، ڕافینیا 13 گۆڵ و نۆ ئەسیست، عوسمان هەشت گۆڵ و شەش ئەسیست. ئەوەی عوسمان ساڵی ڕابردوو پێشکەشی کرد هاوشێوەی نییە لە مێژووی خۆیدا، واتە ئەوە باشترین وەشانی عوسمان بوو، نەوەک عوسمان باشترین بێت و لە ڕافینیا و یامال باشتر بووبێت. پاریس خۆی نازناوەکانی خولی فەڕەنسی دەبات و ساحەکە تەختە، بەڵام بەرشەلۆنە، ڕافینیا و یاماڵ بە هەورازی سەختی لالیگا و ڕیال مەدرید دا سەرکەوتوو.
دیوێکی دیکەی گومانکردنەکە ئەوەیە، کە ئەم ساڵانەی دوایی هەندێک ئاماژە هەن دەکرێت لەبەرچاو بگیرێن، بۆ نموونە کاتێک بێنزێما باڵۆندۆری وەرگرت زێدان پێشکەشی کرد، مێسی 2010 باڵۆندۆری وەرگرت گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشکەشی کرد. دوایین باڵۆندۆری مێسی لەلایەن داڤید بێکهامەوە پێیدرا، ئەمجارەش ڕۆناڵدینهۆ پێشکەشی دەکات، زۆر کەس وەک جۆرێک لە گەڕانەوەی خەڵاتەکە دەیبینن بۆ بەڕازیلییەکان کە ڕۆناڵدینهۆ خەلاتەکە بدات بە ڕافینیا، بەڵام یاریکردنی عوسمان و ڕۆنالدینهۆ بۆ پاریس و بەرشلۆنە، تاوەکو ئەندازەیەک جادووی ئەمەش بەتاڵ دەکاتەوە.
ئەوەی وادەکات ترس لە باڵۆندۆرەکەی عوسمان هەبێت، ئەوەیە کە یاریزانێکی بەرشلۆنە بە ئاسانی کەمپەینی بۆ دەکرێت، بۆ نموونە دەنگدەری ئەمریکای لاتین و تاوەکو ئەندازەیەک ئاسیاش ڕەنگە زیاتر هاوسۆزی لامین و ڕافینیا بن، یاماڵیش ئیسپانی و ئەفریقییە و بە ستایلی لاتینی یاری دەکات، دەکرێت ئەمەش کاریگەری هەبێت. یانەی پاریس و میدیای فەڕەنسی نەیانتوانیوە هێندەی میدیای ئیسپانی سەرنجی دونیا بۆ یاریزانەکەیان ڕابکێشن.
ئەوەی سەیرە، ئەگەر یاماڵ لە شتێک دڵنیا نەبێت، چۆن 20 کەس لە ئەندامانی خانەوادەکەی لەگەڵیدا گەشت دەکەن و لە مەراسیمەکەی شاتلی ئامادە دەبن!

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.