هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانە کوردستانییەکان هەرەس دێنن
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
لەم چەند ساڵەی ڕابردوو یانەکانی کوردستان پارەیەکی زۆریان بۆ خەرج کراوە، بەتایبەت ئەوانەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشدارن، کە ساڵ هەبووە بە هەر چوار یانەکە بڕی 20 ملیاریان بۆ خەرج کراوە، ئەمە لە کاتێکدا تەنیا بە ڕێژەی 10٪ سوودی بۆ داهاتی نێوخۆ هەبووە، ئەوەی دیکە هەمووی چووەتە دەرەوە.
مەترسییە گەورەکە ئەوەیە، کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان و بەهێزبوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە ساڵانی داهاتوو، یانەکانیش پێویستیان بە داهات و پارەی زیاتر دەبێت، ڕەنگە لە پێنج ساڵی داهاتوو، خەرجی ئەو یانانە بگاتە پێنج ئەوەندەی ئێستا، کە ئەوکات نە حکومەت و نە هیچ لایەک ناتوانن ئەو پارە بۆ یانەکە دابین بکەن.
حکومەتی هەرێم لەم ساڵانەی دوایی پارەیەکی زۆری بۆ یانەکان خەرج کردووە و نەیهێشتووە بکەون، هیچ درێغیەکی بۆ یانەکان نەکردووە بەردەوام پاڵپشتی کردوون، بەڵام رۆژێک دێت لە توانای حکومەتیش دەردەچێت.
ئێستا بەشێک لە یانەکان پارەی پێشەکیان نییە بە یاریزانەکانی بدەن، بۆیە بەشێک لە یاریزانە پیشەگەرەکان هەڵوێستیان وەرگرتووە و دەڵێن هەموو مەشقێک ناکەین، چونکە ئەگەری جێهێشتنی یانەکەیان هەیە، تەنانەت واژۆی کۆتاییان لەسەر گرێبەستەکە نەکردووە.
کەواتە لە داهاتوو مەترسی گەورە لەسەر چارەنووسی یانەکان دروست دەبێت، کە رەنگە بگەنە قۆناغی دابەزین و کشانەوە و هەرسهێنان، چونکە ناتوانن بەرگەی ئەو هەموو خەرجییە بگرن.
یانەکان دبێت لە ئێستاوە پلانیان بۆ ساڵانی داهاتوو هەبێت، تا تووشی ئەم مەترسییە گەورەیە نەبن، بۆ ئەوەی بە لایەنی کەم 80٪ لەسەدی دهاتی خۆیان هەبێت، دەبێت دوو رێگا بگرنەبەر
یەکەم: پشتبەستن بە یاریزانی خۆمان و پێگەیاندنی یاریزانی کورد بۆ دهاتوو، بە ستافێکی جێگیر و نەگۆڕ، بەهیچ گۆڕانکارییەک، ستراتیژیەتی پێگەیاندنی یاریزانان لە یانەکە تێکنەچێت.
دووەم: پشتیبەستن بە سەرچاوەی داهاتی خۆت، کە پڕۆژەی وەبەرهێنانیان هەبێت، بەڵام نەک وەک ئەوەی هەولێر هەمووان لێی سوودمەندن، تەنها یانەکە نەبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.