هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پشکنینی پزیشکی بۆ مستەفا قابیل کرا
شەیری بکە لە:

مستەفا قابیل لە یاریی کارەبا
ئاڤا سپۆرت
چارەنووسی مستەفا قابیل بۆ یارییەکەی گەڕی چوارەمی یانەی هەولێر بەرامبەر بە گەرمە ئاشکرابوو، کە بەهۆی پێکان لە مەشقەکانی تیپەکەی دابڕابوو.
وێنە گەورەکە: مستەفا قابیل لە یاریی کارەبا دووچاری پێکان هات، بەو هۆیەوە راهێنەر باسم قاسم لە نیوەی گێمی دووەم لە یارییەکە گۆڕانکاری پێکرد، بەڵام ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و دەرکەوت پێکانەکەی سووکە.
زانیاریی زیاتر: لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە، کە پێکانەکەی مستەفا سووکە و بۆ یاریی گەرمە ئامادەدەبێت، بەڵام دوو ڕۆژە لەگەڵ یاریزانی تیپەکەی مەشقی بە کۆمەڵی نەکردووە.
ئەمەش بزانە: رۆژی هەینی لەگەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە یاریگای دهۆک کاتژمێر(8:30) میوانداریی یانەی گەرمە دەکات، کە هەردوو تیپەکە حەوت خاڵیان هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.