پارێزگاری هەولێر دیاریی بە هاندەرانی هەولێر دەبەخشێت

پارێزگاری هەولێر دیاریی بە هاندەرانی هەولێر دەبەخشێت

یاریزانانی هەولێر دوای سەرکەوتن بەسەر دهۆک

28 ئەیلوول
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


ئومێد خۆشناو پارێزگاری یانەی هەولێر سەرجەم بلیتەكانی یاریی داهاتووی یانەی هەولێری كڕیوەتەوە و یارییەكە بۆ هاندەران دەكرێتە خۆڕایی.


چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی هەولێر لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە نێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی زەورا دەكات.
لێدوان فەرمی: ئومێد خۆشناو، موژدەیەكی دایە هاندەرانی یانەی هەولێر و رایگەیاند، سەرجەم بلیتەكانی یاریی داهاتووی یانەی هەولێری كڕیوەتەوە و چوونە ژوورەوە بۆ نێو یاریگە بۆ هاندەران بێبەرامبەر دەبێت.

دۆخی هەولێر

هەولێر ئەم وەرزە لەگەڵ سەمیر بابۆی ڕاهێنەر، تا ئێستا دوو یاریی ئەنجام داوە، لەم دوو یارییەدا بەرامبەر دیالا لە یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدستهێنا، کاتێک بە گۆڵێک دواکەوت، بەڵام دواتر ئەنجامەکەی هەڵگەڕاندەوە و دوو گۆڵی لە ڕێگەی شێرکۆ کەریمی کاپتنی تیپەکەوە تۆمارکرد و سەرکەوتنی یەکەمیان لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.

 

هەولێر چۆن بەسەر دهۆکدا سەرکەوت؟


لە یاریی دووەم هەولێر لە کلاسیکۆی کوردستان، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەرووی یانەی دهۆک بوویەوە، کە دهۆک لە دۆخێکی خراپ دابوو، چونکە یاریی یەکەمی بە زەورا دۆڕاندبوو.
هەولێر لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر دهۆک بەتەواوی بەرگری دەکرد، لەبەرامبەردا دهۆک بە تۆپی جێگیر مەترسی دەخستە سەر تۆڕی گۆڵی هەولێر، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوونەبوون.
لە نیوەی دووەم سەمیر بابۆ خوێندنەوەیەکی دروستی بۆ تیپی بەرامبەر کرد، لە ناوەڕاستی یاریگا کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، دواتر مەترسی خستە سەر گۆڵی یانەی دهۆک تا لە ڕێگەی تۆپێکی جێگیر یاریزان و بەرگریکاری تیپەکە هێلیۆ مۆنتێرۆ توانی لە خولەکی ٧٨ گۆڵی یەکەم و سەرکەوتن بۆ هەولێر تۆمار بکات.
ئەم بردنەوەیە هەولێری بردە دۆخێکی دیکە لە خولەکە، ئێستا تەنیا یانەی هەولێر و زەورا لە دوو یاریی ڕابردوو دوو سەکەوتنیان بەدستهێناوە، لە گەڕی دهاتووش لە رۆژی شەممەی دهاتوو لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری ڕووبەڕوو دەبنەوە.

 

دۆخی دهۆک یانەی دهۆک خراپە!


یانەی دهۆکیش دوای دوو دۆڕان ڕۆژی یەکشەممەی دهاتوو ڕووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە، کە بە دوو دۆڕان لە کۆتا ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

دۆخی یانەی نەورۆز دوایی دوو یاریی


لە گەڕی دووەمی خولەکە یارییەکی دیکەی بەهێز بەڕێوەچوو، کاتێک یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی نەورۆزی کرد.
یانەی نەورۆز بەڕاهێنەرایەتی جۆرڤان ڤێرا، توانی خوێندنەوەیەکی دروست بۆ یارییەکە بکات، کاتێک بەرگرییەکی تەواوی دەکرد، دواتر پشتی بە هێرشی پێچەوانە دەبەست بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، هەوڵیان دەدا لە چارەگی یەکەم خۆیان لە فشاری هاندەران و یاریزانانی زاخۆ ڕزگار بکەن لەمەشدا سەرکەوتووبوون، بەتایبەت کاتێک ئەحمەد مەحمود گۆڵی یەکەمی نەورۆزی تۆمارکرد، دۆخی یانەی نەورۆز باشتربوو، بە هێرشی پێچەوانە هەوڵی گۆڵگردنی زیاتری دەدا.

 

دۆخی یانەی زاخۆ 


لە بەرامبەردا یانەی زاخۆ بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٨ هەزار هاندەر هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەی دەدا، ئەمجەد عەتوان کاریگەرترین یاریزانی زاخۆ بوو، دەرفەتی زۆری بۆ یاریزانەکانی دەڕەخساند تا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە.


نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی یانەی نەورۆز کۆتاییهات، بەڵام لە نیوەی دووەم زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵاڵ بلووشی گۆڕانکاری لە بەرژەوەندی ڕاستکردنەوەی ئەنجام یارییەکەبوو، لەبەرامبەریشدا یانەی نەورۆز بە هێرشی پێچەوانە چەند دەرفەتێکی گۆڵکردنیان لەدەستدا.


ناوبژیوان پێنج خولەک کاتی زیادکراویدا، لە خولەکی ٩٣ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ زاخۆییەکان هەژمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ڤار بە ناوبژیوانی ڕاگەیاند، کە لێدانێکی سزا هەیە، ئەمجەد عەتوانی کاپتن و ناوەڕاستکاری زاخۆ، کە گرانترین یاریزانی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، یاریی بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.


لە گەڕی سێیەم، ڕۆژی شەممە دهاتوو زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی کەربەلا دەکات، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممەی دهاتوو نەورۆز لە شاری بەغدا ڕووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە، کە وەلی کەریم ڕاهێنەرایەتی ئەم تیپە دەکات، وەرزی ڕابردووش تا ناوەڕستی خولەکە ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بووە.