هەڵبژاردەکان بۆتۆ
وردترین زانیاریی لەسەر کلاسیکۆ و دێربی کوردستان بزانە
شەیری بکە لە:
دهۆک و زەورا
ئاڤا سپۆرت
فەرماندە مەنسور بارزانی، وەک پاڵپشتیەک بۆ یانەکانی زاخۆ و نەورۆز، هەولێر و دهۆک، سەرجەم بلیتەکانی ئەم دوویارییەی پێشکەشی هاندرانی ئەم دوو یانەیە کردووە، هاندەرانی ئەم دوو یانەیە دەتوانن بێ بەرامبەر لەم دوو یارییە ئامادەبن.
وەرزی ڕابردووش لە چەندین یاریی لە خولی ئەستێرەکانی حێراق ئامادەی یارییەکنی یانەکانی کوردستان بووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ کاتژمێر(8:00) لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی نەورۆز دەکات، زاخۆ بە ڕاهێنەرایەتی تەڵاڵ بلووشی هەوڵی بردنەوە لەدووەم یاریی دەدات، چونکە گەڕی ڕابردوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی تەڵەبە بە بێگۆڵ یەکسان بوو.
ئەمەش بزانە: زاخۆ لە نیوەی یەکەمی یارییەکە بەرامبەر تەڵەبە ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، چەند جارێک لە تۆڕی گۆڵی یانەی میواندار نزیک بوویەوە، بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، لە نیوەی دووەم یانەی تەڵەبە باشتر دەرکەوتن، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی توانای جەستەی یاریزانانی، بە تایبەتی لە کۆتایی یارییەکە بە تەواوای یانەی زاخۆ تەنیا بەرگری دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا یاریی بە بێگۆڵ کۆتاییهات و زاخۆ خاڵێکی لە یاریگای تەڵەبە بەدستهێنا.
زانیاریی زیاتر: زاخۆ ئەم یارییە بە درەفەت دەزانێت تا یەکەم بردنەوە لە خولەکەدا بەدەستبێنێت، بەڵام یانەی نەورۆز تیپێکی ئاسان نییە، چونکە ئەم وەرزە بە ڕاهێنەرایەتی جۆرڤان ڤێرای بەڕازیلی لە یاریی یەکەم بەرامبەر یانەی کەربەلا لە شاری کەربەلا ئاستیکی باشی پێشکەش کرد، بە تایبەتی چەندین هەلی ئاسانیان لەدستدا.
لە لایەکی دیکەوە: نەورۆز خاونی چەندین یاریزانی بەهێزە، بەتایبەتی هێلی هێرشبەری خاوەنی یاریزانان کلاودیۆ ماڕادۆنا و ئاسۆ ڕۆستەمە، کە هەردووکیان خاوەن تونایەکی باشی گۆڵکردنن.
ژمارە گرنگەکان: لە شەش یاریی ڕابردووی نێوانیان هەر یانە و سێ یارییان بردووەتەوە، هیچ یارییەکی نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە.
یارییەکی دیەکەی گرنگ
یانەی زاخۆ ئەم هاوینە وەک ئامادەکاریی ڕووی لە وڵاتی تورکیا کرد، کە ئۆردوگایەکەی مەشقی لەو وڵاتە کردەوە، کێشەی یاریزانانی زاخۆ بەرزی تەمەنیانە، کە هۆکارە بۆ دابەزینی توانای جەستەییان لە کۆتایی یارییەکان.
دۆخی یانەی دهۆک: یانەی دهۆک ڕۆژی هەینی کاتژمێر(8:00) لەن یاریگای خۆی میوانداریی یانەی هەولێری ڕکابەری دەکات، دهۆک لەسەرەتای ئەم وەرزە لە یاریی یەکەم بەرامبەر بە یانە زورا تووشی دۆڕان هات، کاتێک لە دهۆک بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
دیاریی بەخشین: بەر لە یارییەکەش نزیکەی 25 بیست و پێنج هەزار درێسی یانەی دهۆک لە لایەن سەرۆکوەزیرانەوە بە هاندەرانی یارییەکە بەخشرا.
ئەنجامێکی خراپ: دهۆک بەرامبەر زەورا لە نیوەی یەکەم ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، بەڵام لە نیوەی دووەم بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، کەچی نەیتوانی ئەنجامی یارییەکە ڕاستبکاتەوە و سێ خاڵی لە نێو یاریگای خۆی لەدەستدا.
لە لایەکی دیکەوە: لەبەرامبەردا یانەی هەولێر لە گەڕی یەکەمی یارییەکەی لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریری توانی بە ئەنجامی(2-1) لە یانەی دیالا بباتەوە، کاتێک لە خولەکی نۆیەمی یارییەکە گۆڵێکی لێ تۆمارکرا، بەڵام دواتر شێرکۆ کەریم توانی دوو گۆڵ لە یارییەکە تۆمار بکات و سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبێنن.
دۆخی یانەی هەولێر: هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، لەیەکەم یاریی ئاستی وەک پێویست نەبوو، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە یارییە هەولێر بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەرکەوێت.
کێشەکانی پێکهاتەی سەمیر بابۆ: گرفتی یانەی هەولێر لە دڵی بەرگریدایە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی یاریزانەکانی.
ئاماری یاریی یارییەکانییان: یانەی دهۆک لەم وەرزەدا لە پاڵەونێتییەکی دیکە بەشداری دەکات، کە پاڵەوانێتی جامی کەنداوە، لە مانگی داهاتوو لە 23 ئۆکتۆبەر ڕووبەڕووی یانەی نەسڕی ئیماراتی دەبێتەوە، دواتر لە سەنعای یەمەنی و زەفاری عومانی یاریدەکات، لە دە یاریی ڕابردووی نێوان یانەی هەولێر و دهۆک، هەر یانەیەک سێ یاریی بردووەتەوە، لە چوار یارییشدا یەکسانبوونە.
مێژووی هەولێر: یانەی هەولێر لە مێژووی بەشداریکردنی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق توانیویەتی چوار جار نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق بباتەوە، بەڵام یانەی دهۆک تەنیا یەک جار ئەم نازناوەی بردووەتەوە.
کاردانەوەی هاندەران: چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەران ئامادەی هەردوو یارییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی ژمارەیەکی زۆری هاندران ئامادەی یارییەکەبن، بە تایبەت کە فەرماندە مەنسور بارزانی سەرجەم بلیتەکانی لەسەر ئەستۆی خۆی بە هاندرانی هەر چوار یانە کوردییەکە بەخشیوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.