جۆکۆڤیچ گۆڕانکاری لە ستافی ڕاهێنەرانی دەکات

جۆکۆڤیچ گۆڕانکاری لە ستافی ڕاهێنەرانی دەکات

ڕاهێنەرانی چۆکۆڤیچ

16 ئەیلوول
وەرزشی دیکە

 
ئاڤا سپۆرت 


یانیک سینەر ڕایگەیاند کە مارکۆ پانیچی و ئۆڵیسێس بادیۆ پەیوەندیان بە تیمەکەیەوە کردووە. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: پانیچی و بادیۆ وەکوو ڕاهێنەری فیزیکی و ڕاهێنەری توانای جەستەیی، بوونە بەشێک لە تیمی ڕاهێنەرایەتی یاریزانە ئیتاڵییەکە.  
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بادیۆ و بانیچی لە پێشوودا هەردووکیان بەشێک بوون لە تیمی ڕاهێنەرایەتی نۆڤاک جۆکۆڤیچ، بادیۆ لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و پانیچییش لە نیسانی ئەم ساڵ لە تیمەکەی جۆکۆڤیچ جیابوونەوە. 
 
زانیاریی زیاتر: سینەر تەمەنی تەنیا 23 ساڵە و خاوەنی دوو گراند سلامە، پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوەش کۆتا نازناوی ئەم دواییانە بوو کە لاوەکەی سان کاندیدۆ بەدەستی هێنا.