نادال لە جامی لەیڤەر دەکشێتەوە

نادال لە جامی لەیڤەر دەکشێتەوە

نادال

14 ئەیلوول
وەرزشی دیکە



ئاڤا سپۆرت 


ڕافایل نادال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بەشداری لە جامی لەیڤەر ناکات. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: نادال بەهۆی ئامادەنەبوون لە ڕووی جەستەییەوە ناتوانێت بەشداری جامی لەیڤەر بکات، لە کاتێکدا تەواوی ساڵی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە دابڕابوو و لەم ساڵیشدا لە گراند سلامەکان تەنیا بەشداری فەڕەنسای کراوەی کرد لە قۆناغی یەکەمدا دوورخرایەوە. 
 
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نادال لە پێگەی ئێکس ڕایگەیاند، زۆر بێهیوام کە ڕایدەگەیەنم ناتوانم هەفتەی داهاتوو ڕکابەری جامی لەیڤەر بکەم. 
 
زانیاریی زیاتر: جامی لەیڤەر، جامێکی دووانەیە کە تێیدا باشترینەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، جامەکە ساڵی 2017 دوای یەکگرتنی بڕاندەکەی ڕۆجێر فێدرێر، تیم،8 لەگەڵ دوو کۆمپانیای تری تر نێودەوڵەتی دامەزێنرا.