ئاکام چارەسەرە بۆ کاساس

ئاکام چارەسەرە بۆ کاساس

ئاکام هاشم

11 ئەیلوول
بیروڕا

ئاکام هاشم چارەسەرە!


لە یاریی بەرامبەر کوەیت هەڵبژاردەی عێراق دووچاری کێشە هات، کاتێک ڕێبین سۆلاقا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بەر لە کارتە سوورەکە ڕێبین بە هەڵە وەستابوو، جگە لەوەش لەوەتەی مانگی چوارەوە ڕێبین لە یاریکردن لەگەڵ یانەکان دابڕاوە، توانای جەستەیی خراپ بوو، خێرای کەم بووەتەوە، تەمەنشی هەڵکشاوە، بۆیە زۆربەی شڕۆڤەکارانی عێراقی داوای چارەسەری ئەم پێگەیە لە کاساس دەکەن.


کاساس بۆ شوێنی ئەو سەعد ناتقی هەیە، کە ئەو یاریزانەش لە کێشەدایە، چەند مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە، تەمەنی هەڵکشاوە، لە ڕووی توانایی جەستەییە باش نییە و خێرایی کەم بووەتەوە، کەواتە سەعدیش ناتوانێت چارەسەری ئەو پێگەی پێکهاتەکەی کاساس بکات.


باشترین بژاردە بۆ کاساس، کە ئەم پێگەیەی بۆ پڕبکاتەوە، ئاکام هاشمە، چونکە ئاکام لە باشترین ئاست دایە، لە تەمەنێکی لاو دایە، لە ڕووی جەستەیەوە باش ئامادەیە، لێرەوە گرنگترین قۆناغ بۆ ئاکام دێتە پێشەوە، بەتایبەت ئەگەر لەم چەند یارییەی داهاتوو ئاکام لەگەڵ یانەی شوڕتە یاریی بکات و بەشێوەیەکی باش دەربکەوێت، ئەو کات کاساس بانگهێشتی دەکاتەوە، کە دەبوو بۆ ئەم دوو یارییەش لە شوێنی سەعد بانگهێشتی بکردایە و سوودی لێ ببینیایە و کێشە سەرەکییەکەی چارەسەر بکردایە.