هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز بەبێ یاریگایە
شەیری بکە لە:

یاریگای سلێمانی
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز لە ئێستادا کێشەی یانەکەی چارەسەر نەکردووە و یاریگای بۆ یاریکردن نییە، بەڵام هەوڵدەدات یاریگایەکی گونجاو بدۆزێتەوە.
لێدوانی فەرمی: جێگر عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە تا ئێستا یاریگای یانەکەیان تەواو نەبووە، بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانی کۆمپانیای جێبجێکاری پڕۆژەکە، بۆیە لەسەرەتادا پێویستمان بە یاریگایەکە تا یاریگاکەی خۆمان تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: وەرزی ڕابردوو یانەی نەورۆز یاریگای مەلعەبەکەی لە یانەی سلێمانی بە بڕی 50 پەنجا ملیۆن وەرگرت، لە ئێستادا دەیانەوێت بۆ ئەم وەرزەش تا تەواوبوونی یاریگای خۆیان هەمان کاری وەرزی ڕابردوو دووبارە بکەنەوە.
باکگراوند: یانەی نەورۆز سێ وەرزە لە ڕیزی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریدەکات، باشترین ئەنجامی بەدستهێنانی پلەی شەشەمی ڕیزبەندییەکە بووە، ئەم وەرزە جۆرڤان ڤیێرای بەڕازیلی کردووەتە ڕاهێنەری تیپەکە و چاویان لە تۆپ فۆڕی خولەکەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.