گرنگترین گۆڕانکارییەکان بۆ خولەکانی کوردستان چین؟

گرنگترین گۆڕانکارییەکان بۆ خولەکانی کوردستان چین؟

ئەحمەد دینۆ

26 ئاب
بیروڕا

گرنگترین گۆڕانکاری بۆ خولەکانی کوردستان چییە؟

ئەحمەد دینۆ

ئاشکرایە لە کوردستان ساڵانە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە شێوەی جیاواز خولەکانی نایاب و پلە یەک و پلە دوو بۆ یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەبات.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و نیگەرانییە لای هەمووان ئەوەیە ئەو خولانە لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە، چونکە تەنانەت پاڵەوانی هیچ کام لەم خولانە ناتوانێ بۆ هیچ ئاستێکی دەرەوەی کوردستان بەرز بێتەوە.

ئەوەش وایکردوە کاتێک یانەکان لە پلە دوو دەگەن بە پلە یەک ئینجا بە نایاب و کاتێک دەبنە پاڵەوانی خولی نایاب ئیدی هەموو شتێک بۆیان کۆتایی دێت، چونکە لە کوردستان لەوە بەرزترمان نییە و ناو و ناوبانگی خولەکەش تەنها لە کوردستان دا هەیە.

 هەربۆیە ئەوە وادەکات یانەکان لە خولی کوردستان بێزار ببن و گرنگی زیاتر بە خولی عێڕاقی بدەن، کە ئەوەش بۆ خۆی گرفتێکی تری بۆ یانەکان دروستکردوە کە دەبێ هەر یانەیەک خاوەنی دوو تیپ بێت، یەکێک بۆ خولەکانی کوردستان، یەکێکیش بۆ عێڕاق.

هەر بۆیە دەتوانین بڵێین گرنگترین گۆڕانکاری کە پێویستە لە وەرزشی کوردستاندا بکرێت و پێویستە هەوڵی تەواوی بۆ بدرێت، ئەوەیە کە لایەنی کەم پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بتوانێت پلە یەک لە سەر ئاستی عێڕاقیش بچێتە پێشەوە.

 ئەگەر نا بەو شێوەیە یانەکان هەر گرنگی زۆر زیاتر بە خولی عێڕاقی دەدەن و خولی کوردستانیش هەر لەو بازنە داخراوەدا دەمێنێتەوە.