!ئاگاداری لوکمان بن

!ئاگاداری لوکمان بن

لوکمان

14 ئاب
بیروڕا

لە جامی سووپەری ئەوروپا ریاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئەتەلەنتا دەبێتەوە، هەموو چاوەکان لەسەر یەکەم بەشدرای کیلیان ئمباپێ یە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، بەڵام نابێت هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید ئەوەیان لەبیربچێت کە لوکمان لە یاری کۆتایی ئەوروپا لیگ هاتریکی تۆمارکرد و ئەمشەویش سەرەکیە.

 

(ئادیمۆلا ئۆلاجادی ئالادی ئایلۆلا لوکمان) ناوی تەواوی ئەم یاریزانەیە کە لە دایک و باوکێکی نەیجیری لە ئینگلاند لەدایک بووە و پێشتریش بۆ تیمی لاوانی ئینگلتەرا یاری کردووە، بەڵام لە 2002 بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردەی نەیجیریا یاریی بکات.

 

لوکمان لە یانەکانی لیستەر و لایپزیگ و فولهام یاریی کردووە و لە 2022 ەوە هاتووەتە ئەتەلەنتا و تا ئێستا 32 گۆڵی بۆ کردوون لە 78 یاریدا، ناوبراو هێرشبەرە بەڵام زیاتر لای چەپ یاریدەکات و ئارەزوو دەکات بە تۆپەوە بگاتە ناوچەی سزا.

 

بەهەمان شێوەی پێش یاریی کۆتایی ئەوروپا لیگ هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەتەلەنتا پاڵێوراوی بردنەوە نیە، بەڵام بەرامبەر لیڤەرکوزن بینیمان کە بە هاتریکی لوکمان نازناوەکەیان بردەوە، با بزانین ئەمشەویش ئەتەلەنتا بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەکراوە بەدەستدێنێت.

چێنەر عەبدولقادر

بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت
چێنەر عەبدولقادر