هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پڕۆژەی خەونەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
شەیری بکە لە:
بەهرەمەندانی تۆپی پێ
ئاڤا سپۆرت
لە پڕۆژەیەکی گەورەی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق، کە تەنها لە سێ شاری عێراق ئەنجام دەدرێت، هەولێر پشکی بەرکەوتووە و هاوشانی بەغدا و بەسرە پڕۆژەکە لە خۆدەگریت.
وێنە گەورکە: رۆژی دووشەمەی ڕابردوو سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی عەدنان درجال لەگەڵ سەرجەملقەکانی فێدراسیۆنی شارەکان کۆبوویەوە و پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، کە لە بنەڕەتدا بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندانە و پاشان پەرەپێدانییەتی لە لایەن فێدراسیۆنەوە.
لێدوانی فەرمی: بێستون ئەکرەم سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی لقی هەولێر بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە یەکێک لەو شارانەی پڕۆژەی خەونەکان بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندانی تێدا ئەنجام دەدرێت، شاری هەولێرە، کە ئەمە سوودی بۆ مناڵانی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم پڕۆژەیە دەمێکە قسەی لەسەر دەکرێت، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجیکردن، بەڵام ئەمجارە هەمووان سوورن لەسەر جێبەجیکردنی پڕۆژەکە، هەلێریش بەشێکی سەرەکی ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەبێت، ڕێگە خۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندانی کوردستان لە بواری تۆپی پێدا، بێستن وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا بە سەرۆكایەتی خاڤێر تێباس و بەهاوەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پرۆژەكەیان لە عێراق فراوانتر دەكەن و بڕیاراینداوە ئەمجارەیان لقێك لە شاری هەولێر بكەنەوە و بە دوای بەهرەمەندی كورد دا بگەڕێن.
زانیاریی زیاتر: فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە سەرپەرشتی راستەوخۆی لالیگای ئیسپانیا سەرەتای ساڵی داهاتوو پرۆژەی "خەونەكان" لە شارەكانی هەولێر، بەغدا و بەسرە دەست پێ دەكەن، ئامانجیش لەم پرۆژەیە دۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەندە بۆ هەڵبژاردەی عێراق.
باکگراوند: ئەو بەهرەمەندانەی تەمەنیان لە نێوان 6 تـا 17 ساڵی دایە دەتوانن ناویان بۆ پرۆژەی خەونەكان تۆمار بكەن، ئەوانەی وەكو راهێنەریش سەرپەرشتی ئەو پرۆژە دەكەن دەبێت خاوەنی بڕوانامەی راهێنەرایەتی A ئاسایی، جگە لەمە دەبێت ماوەی پێنج ساڵ وەک ڕاهێنەر لە خولەکانی نایاب و پلەیەکی کاری کردبێت، پێشووتر وەک یاریزان لە ریزەکانی نایاب و پلە یەک یاری کردبێت، هەڵگری بڕوانامەی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی بێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.